وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچە وەڵامی هەرێمی کوردستان دەداتەوە
- بزنس
- 12 کانوونی دووەم

لۆگۆی وەزارەتی دارایی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیێنێت، وێڕای نەناردنی داهاتی نانەوتی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە مووچەی هەرێمی کوردستانیان ناردووە، لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر ئەوەی ڕەتکردبووەوە ڕایگەیاندبوو: داهاتی نانەوتی بەشێکی بۆ بەغدا نێردراوە و بەشێکیشی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان بەکارهێنراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت:
- وەزارەتی دارایی پابەندبوونی خۆی بە بەردەوامی جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە 13ی ساڵی 2023 دووپاتدەکاتەوە بەپێی ئەوەی لە خشتەی (هـ)دا هاتووە لە چوارچێوەی تەرخانکردنەکان کە لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا هاتووە و لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەندکراوە.
- وەزارەتی دارایی پابەند بووە بە ناردنی پارە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرجەم پۆلەکانی (خانەنشینان، چاودێریی کۆمەڵایەتی، فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی) سەرەڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە ناردنی داهاتی نانەوتی. بە پێچەوانەی ئەوەی لە بڕیاری دادگای فیدراڵیدا هاتووە کە هەرێمی کوردستانی پابەند کردووە بە ڕادەستکردنی داهاتە نا نەوتییەکان.
- وەزارەتی دارایی فیدراڵی مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە دابەشکردنی مووچە بەسەر فەرمانبەران، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پارەی بۆ خەرجکراوە.
- وەزارەتی دارایی بەرپرسیار نییە لە خەرجنەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی و دواکەوتنی خەرجکردنیش لە ئەنجامی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرەکانیان.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر ئەوەی ڕوونکردبووەوە کە حکومەتی عێراق پاپەند نەبووە بە ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان، لە بەشی مووچە كە (11 ترلیۆن و 758 ملیار) دینارە لە بەغدادەوە (10 ترلیۆن و 758 ملیار) دینار بۆ مووچە بووە، بەڵام (726 ملیار) دیناری لێبڕاوە هی خانەنشینی (10%) و باجی مووچە، ئەوەی ماوەتەوە (10 ترلیۆن و 26 ملیار) دینار بووە كە ئەویش بەشی تەنیا (10) مووچەی كردووە و لەگەڵ (960) ملیاری داهاتی ناوخۆی هەرێم كە تەرخانكراوە بۆ مووچە ئەوجا (11) مووچەمان پێداوە.
- هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی گوتبوو، شاندی ئێمە چووە لای محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق پێمان وت ئێمە هەموو داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی كوردستان رادەستی بەغداد دەكەین، بەس ئێوە مووچە و بودجە بدەن، واتا ئەو (16 ترلیۆن و 500 ملیار) دینارەی پشكی هەرێمی كوردستان، بەڵام سوودانی وتی: ئێمە ئەوە ناكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






