
دیمەنی شاری تاشقەند - پایتەختی ئۆزباکستان
ئاڤا نیوز
ئۆزباکستان گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی فەرمانێکی سەرۆکایەتیی دەکات کە ئامانج لێی باشترکردنی کەشوهەوای وڵاتەکەیە و لە بەرامبەردا ئۆتۆمبێل دەداتە هاوڵاتیانی.
وێنە گەورەکە: فەرمانەکە، لە 1ی حوزەیرانی 2025ەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی سەرتاسەری لە ژێر ناونیشانی "یەک ملیۆن خێزانی سەوز"، پلاتفۆرمێکی تایبەت دەخرێتە کار کە لە ڕێگەی ئەم پلاتفۆرمەوە ئەو هاووڵاتییانەی لە ڕۆژێکدا لانیکەم 10 هەزار هەنگاو بە پێ دەڕۆن، پلەی هاوڵاتی چالاکی ژینگەییان پێدەبەخشرێتەوە و چەند خزمەتگوزارییەک دەیانگرێتەوە.
زانیاری زیاتر: ئەو کەسانەی پلەی هاوڵاتی چالاکی ژینگەییان پێدەدرێت ئەم خزمەتگوزارییان دەیانگرێتەوە:
- %10ی داشکاندنیان لە خزمەتگوزارییە گشتیەکان بۆ دەکرێت.
- لەو بانکانەی کە حکومەتی ئۆزباکستان زیاتر لە 50% پشکی هەیە، داشکاندنیان لە قەرزەکاندا بۆ دەکرێت.
- ئەگەر هەموو ئەندامانی خێزانێک پلەی هاوڵاتی چالاکی ژینگەیی بەدەستبهێنن، ئەوا خێزانەکە وەک خێزانێکی سەوز دەستنیشان دەکرێت و چانسی بردنەوەی ئۆتۆمبێلێکی کارەباییان دەبێت کە ساڵانە لە ڕێگەی تیروپشکەوە دەدرێتە ئەو خێزانانە.
باکگراوەند: لە ساڵی 2021ەوە ئەو هاووڵاتییانەی ڕۆژانە 10 هەزار هەنگاو بە پێ دەڕۆیشتن، 3 هەزار دراوی ئۆزباکستانییان پێدەبەخشرا، لە مانگی یەکی ساڵی 2022 ئەم پڕۆژەیە ڕاگیرا و لە شوێنیدا سیستەمێکی نوێی هاندان خرایە کار کە بریتی بوو لە پاداشتی هەفتانەی 100 ملیۆن دراوی ئۆزباکستان و هەزار پاسکیل، بەڵام دوای سێ مانگ بە تەواوی ئەم سیستەمی هاندانە بۆ پیادە ڕۆیشتن هەڵوەشایەوە و حکومەتی ئەو وڵاتە دەیەوێت پڕۆژەیەکی دیکە جێبەجێ بکات.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






