لە هەولێر لیژنەی بەدواداچوون بۆ سەرپێچییە ژینگەییەکان دەستبەکار بوو
- ژینگە
- 13 کانوونی دووەم
دیمەنی شاری هەولێر لە ئاسمانەوە - فۆتۆ (محەممەد شوانی)
ئاڤا نیوز
لە هەولێر لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون و سزادانی ئەو شوێنانەی کە پابەندی ڕێکارەکانی ژینگە نابن پێکهێنرا و ئەمڕۆ دەستی بە کارەکانی کرد.
وێنە گەورەکە: پرسی ژینگە و پیسبوونی ئاو و هەوا بەتایبەت لە شاری هەولێر کە پێشتر ئاڤا چەندجارێک کاری لەسەر کردووە، خەڵکیش خۆیان بەیانیان هەوای پیسی شاری هەولێر دەبینن تەمێکی ڕەش پایتەختی داپۆشیوە، پرسێکی جددیە، ژیانکردن لە ژینگەیەکی پاک و تەندروستدا ئەولەویەتی کارەکانی کابینەی نۆیەم بووە و لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین ڕێکاری تایبەت بە پاراستنی ژینگە گیراونەتەبەر و چاکسازیی کراوە، لەم سۆنگەیەوە دوێنێ لە ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی تایبەت کرا و مەسرور بارزانی چوار بڕیاری دەرکرد.
چیرۆکی سەرەکی: لە پارێزگای هەولێر پێکهێنراوە و ئەمڕۆ دەستبەکار بوو، بۆ بەدواداچوون و سزادانی ئەو شوێنانەی پابەندی ڕێکارەکانی ژینگە نابن. کە ئەمە یەکێک بوو لە بڕیارەکانی دوێنێی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کە دەبێت ئەو کارگە و شوێنانەی دەبنە هۆی پیسکردنی ژینگە، زێدەڕۆییەکانیان لابدەن.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لیژنەیەک پێکهێنراوە، ئەمڕۆ بەدواداچوونەکانیان لەبارەی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە دەستپێدەکەن، هەر کارگە و مۆلیدەیەکی ئەهلی و ئۆتۆمبێلێک بێیتە هۆکاری پیسبوونی ژینگە لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
- بەگوێرەی کەیسەکان سزاکان دەگۆڕێن، سزاکانیش داخستنی شوێنەکان، دەستبەسەرداگرتن، دەستگیرکردن و پێبژاردن دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





