عێراق بۆ نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی نەوتی کەرکووک یاداشتنامەیەک واژۆ دەکات
- بزنس
- 15 کانوونی دووەم

واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان عێراق و کۆمپانیای بریتیش پیترۆلیۆم
ئاڤا نیوز
عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای بریتیش پیترۆلیۆم (بی پی) واژۆ دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی سێشەممە لە لەندەن، بە ئامادەبوونی حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیای بریتیش پیترۆلیۆم (بی پی) واژۆ کرا سەبارەت بە بەرنامەیەک بۆ هەڵسەنگاندنی ئەگەری گەشەپێدانی تەواوی هەر چوار کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکووک.
بۆچی گرنگە: ئامانج لە یاداشتەکە کارکردنە لەسەر ڕەوانەکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی چوار کێڵگەی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک بۆ کۆمپانیای "بی پی"، بەمەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنان و گەیشتن بە باشترین ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز.
لەلایەکی دیکەوە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مامەڵەکردن بە نەوتی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن بەغداوە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق لە 20 ساڵی ڕابردوودا ڕیفراندۆمی لەو ناوچانە نەکردووە و چارەنووسی یەکلانەکردوونەتەوە، ئێستاش دەیەوێت نەوت و گازەکەیان تاکلایەنە بۆ خۆی ببات، ئەمەش پێشێلکردنی دەستوورە و قبووڵی ناکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە