ئەردۆغان لەبارەی ئازادکردنی ئۆجەلان: لێخۆشبوون بۆ بکوژی منداڵ نییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کانوونی دووەم

ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئازادکردنی ئۆجەلان و دەستبەسەرکردنی لە ماڵەوە بە بانگەشەو قسەی هەڵبەستراو ناودەبات و دەڵێت، هەوڵەکان تەنیا لەپێناو " تورکیایەکی بێ تیرۆرە".
لێدوانی فەرمی: وەک ئامادەکارییەک بۆ کۆنگرەی هەشتەمی ئاکپارتی کە بڕیارە لە 23-02-2025 بکرێت، ئەردۆغان کۆبوونەوەیەکی داخراوی نانی بەیانی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتەکەی کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی داخراودا ئەمانەی گوت:
- لێبووردنی گشتی نییە، ئەوە دەنگۆیە و نامەوێت کەس قسەی لەسەر بکات، چونکە بڕیارێکی لەو جۆرە نییە.
- شتێک بەناوی دەستبەسەرکردنی ئۆجەلان لە ماڵەوە نییە، ئەو خۆیشی بەوە ڕازی نابێت، نازانم ئەو قسانە لە کوێ دێنن! "بۆ بکوژی منداڵ لێخۆشبوون نییە".
- لە ساڵی 2025 تیرۆر لە تورکیا کۆتایی دێت، پەکەکە دەبێت چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، نەک تەنیا لە تورکیا، بەڵکو لە عێراق و سووریاش پێویستە بێ مەرج چەکەکانیان ڕادەست بکەن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: دوێنی ئەردۆغان لە گەڵ خێزان و کەسوکاری ئەو کەسانەدا کۆبووەوە کە لە شەڕی پەکەکە کوژراون، ئەمەش بەهۆی ئەوەی دەنگۆی ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بەندکراوانی دیکەی پەکەکە، نیگەرانی لەلای خێزانی سەربازە کوژراوەکان دروست کردووە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەردۆغان لەنێوان بەرداشی ڕێککەوتن لەگەڵ کورد لەپێناو سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا و فشاری نەیارانی کورددا ماوەتەوە، لەلایەک پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان بانگەشەی "بەفیرۆچوونی خوێنی شەهیدەکانیان" دەکەن، لەلایەکی دیکەوە، ئاکپارتی بۆ زیادکردنی دەنگەکانی و کەمکردنەوەی گرژییەکان پێویستی بە ڕێککەوتنە لەگەڵ کورد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





