پسپۆڕێکی وزە: ڕێککەوتنەکەی عێراق کۆی دۆسیەی نەوتی کەرکووک "دەخاتەژێر دەستی" کۆمپانیایەکی بەریتانی
- بزنس
- 15 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێکی وزە دەڵێت، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیای بریتیش پیترۆلیۆم (بی پی) بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک، کۆمپانیا بەریتانییەکە سەرپەرشتی بەرهەمهێنان، بەڕێوەبردن و نۆژەنکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکە دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ لە لەندن و بە ئامادەبوونی حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، کۆمپانیای نەوتی باکوور یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای بریتیش پیترۆلیۆم واژۆ کرد، ئەویش بە ئامانجی دووبارە گەشەپێدانی تەواوی هەر چوار کێڵگە نەوتییەکەی پارێزگای کەرکووک و زیادکردنی باشترین بڕی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لەو کێڵگانەدا.
لێدوانی فەرمی: شوان زوڵاڵ، پسپۆڕی وزە لە لەندەن میوانی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێری 12:00ـی ئاڤا میدیا بوو و ڕایگەیاند، "نزیکەی 15 ساڵ بوو بەهۆی کێشەی خاوەندارێتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆمپانیای بی پی خواستی ئەوەی نەبوو بێت و لە کەرکووک وەبەرهێنان لە بواری نەوت بکات، بەڵام وەک دەردەکەوێت ئێستا ڕەنگە ئەو نیگەرانییەی نەمابێت و بەبێ ڕەزامەندی هەرێمی کوردستان، دەیەوێت لە کەرکووک وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت بکات.
بەوتەی ئەو پسپۆڕە هاوسەنگی هێزی سیاسی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کاریگەری لەسەر ئەو ڕێککەوتنە دەبێت، ئاشکراشی دەکات کە بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە لە پرۆسەکانی وەبەرهێنان، بەڕێوەبردن و نۆژەنکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک، کۆمپانیای بی پی دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیای نەوتی باکوور.
خاڵە ئەرێنییەکان: وەک شوان زوڵاڵ باسی کرد، زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت لە کەرکووک و هەناردەکردنی لەڕێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوە، پێدەچێت کارئاسانی بکات بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە