تاوەرەكانی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان زیانی تەندروستییان هەیە؟
- تەندروستی
- 15 کانوونی دووەم

ژمارەیەک تاوەری هێڵی ئینتەرنێت و پەیوەندی کردن
ئاڤا نیوز
بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، تاوەرەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان بەگوێرەی ڕێنماییەكانی تەندروستی جیهانی و فیدراسیۆنی جیهانی بۆ پەیوەندیكردن دانراون و هیچ زیانێكی بۆ تەندروستییان بۆ هاووڵاتیان نییە.
وێنە گەورەكە: لەسەر بنەمای ئەو ترس و دڵەڕاوكێیەی لەلای هاووڵاتیان دروست ببوو گوایە تاوەرەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت كاریگەری نەرێنی لەسەر سەلامەتی مرۆڤ دەبێت، لە ماوەی ڕابردوودا داواكاری گشتی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی پاراستن و چاككردنەوەی ژینگەی هەرێمی كوردستان و هەردوو وەزارەتی تەندروستی و گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەدواداچوونێكی وردی بۆ ئەو بابەتە كرد و دەركەوت لە كاتی دانانی تاوەرەكان مەرج و ڕێنماییەكانی هەردوو ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و ڕەچاوكراون و هیچ زیانێك و كاریگەرییەكی بۆ سەر تەندروستیی هاووڵاتیان نییە.
گرفتەكە چییە: بوونی تاوەرەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لەنێو ئەو گەڕەك و كۆڵانانەی كە ڕێژەی دانیشتووانی چڕە، نیگەرانی لای بەشێك لە هاووڵاتیان دروستكردووە، بەو پێیەی وا لێكدەدرایەوە کە زیانی بۆ سەر سەلامەتی جەستەوە هەیە، بۆ ڕەواندنەوەی ئەو ترسەش لەماوەی ڕابردوودا سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەزگا پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەی فەرمییەوە دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، لە كاتی دانانی بورجەكانی شەپۆڵی ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنی و كۆمپانیاكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت، مەرج و ڕێنماییەكانی هەردوو ڕێكخراوی ‘ WHO ' و ' ITU' ڕەچاوكراون و شەپۆڵی تیشكی لەرە لەری دەرچوو لەو بورجانە كەمترە لە 0.4 میلی وات لە سانتیمەترێك دووجا.
- هاوكات ئەوەش لەبەرچاو گیراوە كە بەرزی هەر تاوەرێك لە 15 مەتر كەمتر نییە.
- هیچ تاوەرێك بۆ ئینتەرنێتی شەپۆڵ بەرزی "فایف جی" لە هەرێمی كوردستان لە نزیك شوێنەكانی نیشتەجێبوون دانەنراون.
خاڵە نەرێنییەكان: هەر تاوەرێكی پەیوەندی و ئینتەرنێت ئەگەر ڕێژەی دەرچوونی تیشكی لە سەرووی 0.4 میلی وات لە سانتیمەترێك دووجا بێت، ئەوا كاریگەری لەسەر پێستی مرۆڤ و دروستكردنی خانەی شێرپەنجەیی لە جەستەی مرۆڤدا دروست دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






