پەیامێک لە حەماسەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کانوونی دووەم

ئاڵای فەڵەستین و لۆگۆی حەماس
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل لەبارەی و ئاگربەستی کەرتی غەززە و ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاند و دەڵێت، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەرەنجامی زیاتر لە 15 مانگ خۆڕاگری فەڵەستینیەکان بوو لە غەززە.
وێنە گەورەکە: ساڵێک و سێ مانگە شەڕ لە غەززە هەڵگیرساوە، بە نێوەندگیری ئەمریکا و میسر و قەتەر دوای چەندین مانگ گفتوگۆ حەماس و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ڕێککەوتنە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت، هەر قۆناغێکیش 42 ڕۆژ دەخایەنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاند:
٠ ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەرەنجامی زیاتر لە 15 مانگ خۆڕاگری فەڵەستینیەکان بوو لە غەززە، هاوکات خاڵێکی وەرچەرخانە لە ململانێی گەلەکەمان لەگەڵ دووژمن، لەسەر بنەمای گەیشتن بە ئامانجەکانی.
٠ ئامانجی بزووتنەوەی حەماس لەم ڕێککەوتنە ڕاگرتنی دەستدرێژی ئیسرائیلە بۆ سەر گەلەکەمان و کۆتایی هێنانە بەو کۆمەڵکوژییەی لەو ماوەیەدا ڕووی دا .
٠ سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هەموو ئەو هەڵوێستە فەرمی و جەماوەرییە دەردەبڕین کە هاوسۆزییان لەگەڵ خەڵکی غەززە نیشان دا و بەشداریان لەپرۆسەی ئاشتی کرد .
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
8 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
9 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران پێدانی ئاو بە دانیشتووانی تاران کەمدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا یەک ملیۆن درۆن دەکڕێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگر لە کۆگایەکی عەتر لە تورکیا کەوتەوە و شەش کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوای قەرەبووی جەنگی 12 ڕۆژە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات





