شاندێكی بازرگانانی كورد بەشداری كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی كشتوكاڵی لە پاریس دەكەن
- بزنس
- 18 کانوونی دووەم

کێڵگەیەکی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان، فۆتۆ - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی كشتوكاڵی، مانگی داهاتوو شاندێكی بازرگانانی كورد سەردانی شاری پاریس دەكەن.
وێنە گەورەكە: لە ڕۆژانی 24 تا 26ـی مانگی داهاتوو، كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی كشتوكاڵی لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە بەشداری دەیان كۆمپانیای بازرگانی سێكتەری كشتوكاڵی بەڕێوەدەچێت، كە ژووری نێودەوڵەتی بۆ ڕاوێژكاری و بەبازاڕكردن CICP ڕێكی دەخات.
لێدوانی فەرمی: شارا قەرەداغی، ئەندامی ڕێكخەرانی كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی كشتوكاڵی لە پاریس بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەشداریكردنی بازرگانانی هەرێمی كوردستان لەم بۆنە جیهانیە دەرفەتێكی گونجاو دەبێت بۆ هەماهەنگی لەپێناو بەهێزكردنی پەیوەندیە ئابووری و بازرگانییەكان لە بواری كشتوكاڵدا، هاوكات وڵاتانی بەشدار لە كۆنفڕانسەكە، زیاتر ئاشنای بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان دەبن.
بۆچی گرنگە: ئێستا بەشێك لە بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی بازاڕە جیهانییەكان دەكرێت، بەشداریكردنی بازرگانان و كۆمپانیا كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان لەم کۆنفڕانسەدا، دەرفەتی زیاتر بۆ ناساندنی بەرهەمە ناوخۆییەكانی كوردستان دەڕەخسێنێت و دەبێتە هۆی ڕاكێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ ناوخۆی هەرێمی كوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






