سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداری کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کانوونی دووەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندیی ئابووریی جیهان لە داڤۆس، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە شارۆچکەی داڤۆس لە سویسرا، کۆڕبەندی ئابووری جیهان بەڕێوەدەچێت و بۆ چوارەمین ساڵ لەسەر یەک لەپاڵ دەیان سەرکردە و سیاسەتمەداری گەورەی جیهانی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداری کۆڕبەندەکە دەکات و بڕیاروایە چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی هەبێت.
وێنە گەورەکە: کۆڕبەندی ئابووری جیهان (داڤۆس)، یەکێکە لە گەورەترین کۆڕبەندە ئابووری و سیاسییەکان لە جیهاندا، ساڵانە بە بەشدریی دەیان سەرکردە و سیاسەتمەدار و وەبەرهێن و گەورە بازرگانی جیهانی بەڕێوەدەچێت، بەشداربووانی کۆربەندەکە گفتوگۆ لەسەر كێشەکانی ئابووری و سیاسەت لە جیهاندا دەكەن، هاوكات چەندین گرێبەست و پرۆژەی ئابووریی هاوبەشی گەورە لە نێوان وڵاتاندا واژۆ دەكرێ، هەرێمی کوردستانیش چەند ساڵێکە لە لووتکە ئابوورییەکەدا بەشدارییەکی کارای هەیە و دەیەوێت بەشێکبێت لە گۆڕانکارییە گەورە جیهانییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێک بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیرانی مەسرور بارزانی، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس گەیشتە سویسرا، کە ئەمساڵ بە دروشمی (هاریکاریی لە پێناو سەردەمی زیرەکدا) لە ڕۆژانی 20 - 24 -1 بەڕێوەدەچێت".
نووسینگەی سەرۆکوەزیران ڕاشیگەیاندووە: " سەرۆکوەزیران لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندەکەدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان دەبێت و دەرفەتەکانی برەودان بە هاریکاریی لەگەڵ هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن، بەتایبەت لەبوارەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێناندا".
لەلایەکی دیکەوە: بۆ دووەمین ساڵ لەسەر یەک، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ماڵی کوردستان (Kurdistan house) لە داڤۆس کراوەتەوە، ماڵەکە چەندین چالاکی بە بەشداری ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و سەرمایەدار و خاوەنکارانی کوردستان ڕێکدەخات، بە ئامانجی ناساندنی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی".
زانیاریی زیاتر: بەشدارییکردنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان (داڤۆس)، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدایە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و دیپلوماسی و پێشخستنی پرۆسەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابووریی لە هەرێمی کوردستاندا.
باکگراوند: كۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس، ڕێكخراوێكی ناحكومیی قازانج نەویستە، له ساڵی 1971 لەلایەن زانای بواری ئابووری "كلاوس شواب" دامەزراوە، زیاتر لە هەزار كۆمپانیای نێودەوڵەتیی تێیدا ئەندامن و لە كۆڕبەندەکەدا بەشداریدەکەن، ئامانجی كۆڕبەندەکەش ئابووریی ئازاد و ڕەخساندنی ژینگەیەكی لەباری وەبەرهێنانە لە سەرتاسەری جیهاندا بۆ خاوەنکاران و كۆمپانیاكان و چارەسەرکردنی لەمپەر و کێشە سیاسییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 58 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





