
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی واژۆکردنی بڕیارێکی تایبەت، وێنە: CNN
ئاڤا نیوز
لە یەکەم 24 کاتژمێری سەرۆکایەتیدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ جاری دووەم بەشداری ئەمریکای لە ڕێککەوتنی پاریس هەڵوەشاندەوە، کە وڵاتانی ئێران و لیبیا و یەمەن لەدەرەوەی ئەو ڕێککەوتنەن.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ دەستبەکاربوونی بڕیاری کشانەوەی لە ڕێککەوتننامەی پاریس دەرکرد کە مەبەست لێی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوییە لە سەر ئاستی جیهان و لەبەرامبەریشدا بڕیارەکە لەسەر ئاستی جیهان کاردانەوەی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند:
- لە نادادپەروەری و ڕێککەوتنی تاکلایەنەی کەشوهەوای پاریس دەکشێینەوە، ئەمریکا کەرتی پیشەسازی بۆ پاراستنی ژینگە تێکنادات لەکاتێکدا چین بەبێ سزا ژینگە پیس دەکات.
- ئەمریکا جارێکی دیکە دەبێتە وڵاتێکی بەرهەمهێنەر و ئێمە شتێکمان هەیە کە هیچ وڵاتێکی بەرهەمهێنەری دیکە نییەتی، ئەویش زۆرترین بڕی نەوت و گازە و بڕیارە بەکاریبهێنین.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ماو نینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند:
چین نیگەرانە لە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی پاریس، گۆڕانی کەشوهەوا ئاڵنگارییەکی هاوبەشە کە ڕووبەڕووی هەموو مرۆڤایەتی دەبێتەوە. هیچ وڵاتێک ناتوانێت لێی دەربچێت، و هیچ وڵاتێکیش ناتوانێت بەرەنگاری ببێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سیمۆن ستیڵ سکرتێری جێبەجێکاری ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا ڕایگەیاند: پابەندبوون بە ڕێککەوتنی پاریس قازانجی گەورە و ملیۆنان هەلی کاری دەرەخسێنێت بەڵام پشتگوێخستنی تەنیا دەبێتە سامان بۆ ئەو وڵاتانەی لە کەرتی ئابووریدا ڕکابەری دەکەن، لەکاتێکدا کارەساتەکانی کەشوهەوا وەک وشکەساڵی و ئاگرکەوتنەوە و زریان بەردەوام دەبن و قەیرانی خۆراکیش دروست دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی سەرچاوە جیهانییەکان، ئەمریکا دووەم گەورەترین وڵاتی پیسکەری جیهانە لە دوای چین و لە ساڵی 2023دا شەش ملیار تۆن گازی کاربۆنی ژەهراوی دەرکردووە. ئەمەش نزیکەی لەسەدا ٪16ی 37 ملیار تۆنی گازی ژەهراوییە لەسەر ئاستی جیهان.
بەپێی ڕێککەوتنی پاریس، 196 وڵاتی جیهان ڕێککەوتن لەسەر ئامانجێک کە گەرمبوونی جیهان بۆ 1.5 پلەی سەدی (2.7 پلەی فەهرەنهایت) لە سەرووی ئاستی پێش پیشەسازییەوە سنووردار بکرێت، بەڵام لە ئێستادا هەوڵەکان لەسەر ڕێڕەوی گەیشتن بەو ئامانجانە نییە و ساڵی ڕابردوو گەرمترین ساڵ بووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، چونکە تێکڕای پلەکانی گەرمای جیهان لە دەوروبەری ئەو ئاستە 1.5 پلەی سەدیدا بوون.
وەک بەشێک لە مەرجەکانی ڕێککەوتنی پاریس، ئەو وڵاتانەی لە ڕێککەوتنەکەدان پێویستە چالاکییە پیشەسازییەکان بۆ دەردانی گازی ژەهراوی کەمبکەنەوە.
باکگراوەند: لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا ترەمپ بڕیاریدا ئەمریکا لە ڕێککەوتنی کەشوهەوا پاشەکشە بکات، کاتێک بانگەشەی لەسەر ئەو تیۆرییە کرد کە گۆڕانی کەشوهەوا فێڵێکە چین بانگەشەی بۆ دەکات بۆ ئەوەی ڕێگری لە گەشەی ئابووری ئەمریکا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
پارکێکی مۆدێرن لە هەولێر دروست دەکرێت