
کێڵگەیەکی نەوتی لەگەڵ هەردوو ئاڵای کوردستان و عێراق لەگەڵ کارمەندێکی کۆمپانیاکانی نەوت
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق پێشنیازی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە کۆمپانیایەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی نەوت دابمەزرێنرێت و سۆمۆش سەرپەرشتی فرۆشتنی نەوت دەکات، لە بەرامبەریشدا هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکانی خۆی لە چوارچێوەی بودجەدا وەردەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەولێر و بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتوون خەرجی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت بە 16 دۆلار دیاریبکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژە هاوبەشەکەیان بۆ هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمانە و تاوەکو ئێستا دەنگدانی کۆتایی لەسەر نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی معارج، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێڵکدا لە کۆنگرەی عێراق بۆ وزە کە ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوەچوو، وتی،
- ئەگەر پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجە پەسەند بکات، دۆسیەی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغدا هەنگاوێکی گەورە دەچێتە پێشەوە.
- هەردوولا خواستیان هەیە و ڕێککەوتنی نیمچەکۆتاییش هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی داتاکانی تایبەت بە نەوت، "ئێمەش پێشنیازمان کردووە کۆمپانیایەک بەناوی کۆمپانیای نەوتی هەرێم هەبێت کە تایبەت دەبێت بە بەرهەمهێنانی نەوت.
- بەرهەمی نەوتیش دەچێتەوە ژێر دەسەڵاتی کۆمپانیای سۆمۆ، بەوەش دەوڵەت خاوەن یەک سیاسەتی فرۆشتن و داهاتی نەوتی دەبێت، لە بەرامبەریشدا حکومەتی هەرێم شایستەکانی خۆی وەردەگرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە