
گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان گەیێنرایە دەست سوودانی و تەیف سامی، بڕیارە ئەم هەینییە لەگەڵ شاندی کوردستان لە بەغدا گفتوگۆی یەکلاکەرەوەی لەسەر بکەن، لە هەولێریش شاندی کوردستان ڕاپۆرت و لیستەکانیان تەواو کرد و سبەی سەردانی بەغدا دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کە زیاتر لە هەفتەیەک لە هەولێر بوو، دوای تەواوکردنی ئەرکەکانیان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی کوردستان، دوێنێ گەڕانەوە بەغدا. شاندەکەی وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ ڕاپۆرتەکەیان ڕادەستی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە. هاوکات تاوەکو ئێستا شاندی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینانی عێراق لە هەولێرە و سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی خانەنشینانن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە دووسبەی کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لە بەغدا بکرێت و لەبارەی مووچەی بڕیاری تێدا بدرێت کە ئەمساڵ بۆ هەر مانگێک چەند دەنێرن و چۆنیش دەینێرن، گفتوگۆکەش بۆ مووچەی یەک ساڵە نەوەک تەنیا مانگی یەک.
ئەمەش بزانە: لەمڕۆوە ڕاوێژکارەکانی سوودانی و تەیف سامی دەستیان بە دیراسەکردن کردووە، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینی بەرچاویان ڕوون بێت و گفتوگۆی لەسەر بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەندێ زانیاری لەبارەی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە ئاشکرا بووە، لەمبارەیەوە نەبیل مەرسووم، شرۆڤەکاری ئابووریی عێراق دەڵێت: مووچهی مووچەخۆرانی كوردستان لە ساڵی 2025 زیاتر لە یەک تریلۆن دینار زیادبووە و ئەمساڵ پێویستە 13 تریلیۆن و 200 ملیار دینار تەنیا بۆ مووچەی خەڵکی کوردستان بنێردرێت.
هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی ئەوەی نزیکەی 30 هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەبن، بەشێکیان کە زیاتر لە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە، پێویستە 12 مووچەیان بەیەکەوە پێبدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی باڵای کوردستان لە هەولێر دوایین کۆبوونەوەیان لەبارەی مووچە کرد و ئامادەکارییەکانیان تەواو کرد. هاوکات لەلایەکی دیکەشەوە بڕیارە ئەمشەو لە ماڵی سوودانی کۆبوونەوەیەک لەمبارەیەوە بکرێت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، لیستی مووچەی خانەنشینی کە بەغدا داوای کردبوو سێ تەمەن پێکەوە خانەنشین دەکرێن، بۆ ئەم مەبەستە 28 هەزار فەرمانبەر تۆمارکراون.
زانیاریی زیاتر: سبەی پێنجشەممە شاندە باڵاکەی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و هەینی کۆبوونەوەکە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





