
دیمەنی زەوی پاڕکەکە لە ئاسمانەوە. وێنە - ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕووبەری 116 هەزار مەتر دووجا پاڕکێکی گەورە و مۆدێرن لە شاری هەولێر دروستدەکرێت و بڕیارە نافورەیەکی گەورە لەو پارکە دروست بکرێت کە گەورەترین نافورە دەبێت لەسەر ئاستی عێراق.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمدا، بایەخدان بە سەوزایی و ژینگە گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، بە جۆرێک ئێستا هەولێر خاوەنی 23 پارکی گەورەیە و بە تێکڕا ڕێژەی سەوزایی سەنتەری شاری هەولێر دەگاتە 20.5% ئەم ڕێژەیە تەنیا بۆ ناو شارە.
لێدوانی فەرمی: هیوا سلێمان، سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکاری پڕۆژەی پارکی ڕەشکین بە ئاڤا میدیای گوت: لەسەرەتای مانگی 6ـی ساڵی ڕابردووەوە دەستکراوە بە کارکردن لە پڕۆژەکە و نزیکەی 10% تەواو بووە. پارکەکە 16 هەزار دار و نەمام، نافوورەی ئاو، گۆڕەپانی چالاکی هونەری، یاریگای منداڵان، گۆڕەپانی ڕاکردن و پایسکل سواری، کافێ و ڕێستۆڕانت لەخۆ دەگرێت. بە جۆرێک مەزندە دەکرێت 63 هەزار مەتر دووجا لەناو پارکەکە سەوزایی بێت.
هیوا سلێمان ئەوەش دەڵێت: شێوازی کارکردن لە پڕۆژەکە بەپێی ستانداردی جیهانییە و هەلی کاری بۆ نزیکەی 250 کەس ڕەخساندووە، جگە لەوەش تەواوی ئەندازیار و کارێکارانی پڕۆژەکە کوردن.
بۆچی گرنگە: لە پارکەکە شوێنی وەستانی 450 ئۆتۆمبێل دەبێتەوە، سیستمی ڕووناکی و کامێرای چاودێری دادەنرێت. مزگەوت و شوێنی دانیشتن بۆ پشوودان لەخۆ دەگرێت، گوژمەی دروستکردنی پڕۆژەکە 15 ملیار دینارە و لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەی سەرۆکوەزیران جێبەجێ دەکرێت، بڕیارە لە کۆتایی ساڵی 2025 کاری پڕۆژەکە تەواو بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاری هەولێر خاوەنی گەورەترین پارکە لەسەر ئاستی عێراق بەناوی پارکی سامی عەبدولرەحمان کە لەسەر 800 دۆنم زەوی دروستکراوە، ئەم پارکە نوێیەی دروست دەکرێت نزیکی پارکی سامی عەبدولرەحمانە و هەردووکیان هۆکارێکی کاریگەر دەبن بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ستۆدیۆی سەعات 7 لە زاخۆ
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: لە نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە ئاشتی لەڕێگەی هێزەوە دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەر لە سەیركردنی دۆسیەی جووتیارانی سەرگەڕان خۆی لادەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: دەمەوێت جارێکی دیکە ترەمپ ببینمەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
- ژینگە
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە دابەزین