
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، وێنە - ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
فراكسیۆنی هاوپەیمانیی نەسڕ كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتیی دەكات، هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە هەمواری یاسای بودجە ڕادەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەكشەممە پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكە خستنەدەنگدانی هەمواری یاسای بودجەی عێراقە كە تێیدا باس لە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كراوە، فراكسیۆنە كوردستانییەكان یەكدەنگن و وردە وردە فراكسیۆنەكانی دیكەی پەرلەمانیش پاڵپشتیی خۆیان بۆ دەنگدان بە هەموارەكە پێشوەختە ڕادەگەیێنن.
لێدوانی فەرمی: سەلام زوبەیدی، گوتەبێژی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی نەسڕ لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: فراكسیۆنەكەمان لە دانیشتنی ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدات، ئێمە پاڵپشتی لە هەر یاسا و پڕۆژەیەك دەكەین كە خزمەت بە خەڵك بكات، ئەم یاسایەش یەكێكە لەو یاسایانەی كە خزمەت بە خەڵكی هەرێمی كوردستان و گەلی عێراق دەكات، نامانەوێت بەربەرست بین لە هەر پڕۆژەیەك كە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشەكان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چوارشەممەی ڕابردوو 2025-1-29، لە ماڵی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە شاری بەغدا سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەك لەنێوان سوودانی و سەرۆك و جێگری سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





