د.ئامانج مەحمود: زۆرینەی فراکسیۆنەکان بڕیاریان داوە دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە بدەن
- بزنس
- 2 شوبات
د.ئامانج مەحمود، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەمواری یاسای بودجە دەڵێت، بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان زۆرینەی لایەنە شیعەکان بڕیاریان داوە دەنگ بە هەموارەکە بدەن.
وێنە گەورەکە: لە دانیشتنی ڕابردووی پەرلەمان، بەشێک لە لایەنە شیعەکان هۆڵی کۆبوونەوەیان جێهێشت و نیسابی یاساییان شکاند، لە هەفتەی ڕابردوو محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبووەتەوە و داوای لێکردوون دەنگ بە هەموارەکە بدەن.
لێدوانی فەرمی: د.ئامانج مەحموود، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق میوانی بەرنامەی (نان و چا) بوو، ئەو دەڵێت: زۆرینەی ئەو ئەندامانەی ڕەتیان کردەوە دەنگ بە هەموارەکە بدەن شیعە بوون، هەموو ئەندامانی فراکسیۆنە کوردییەکان بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دەکەن، فراکسیۆنەکەی سوودانی بەناوی فوراتەین کە ژمارەیان نزیکەی 50 ئەندامە، ئەوانیش بەشداری دەکەن. سوننەکانیش بڕیاریان داوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.
بۆچی گرنگە: بە پەسەندکردنی یاسای بودجە، بەشێکی زۆری کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەبێت، ئەگەر هەردوولا پێوەی پابەند بن، بەتایبەت کێشەی مووچە، داهات و خەرجییەکان و هەناردەکردنەوەی نەوت.
باکگراوند: لە 25ـی ئاداری 2023ـەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ڕاگیراوە، بڕیارە لەڕێگەی هەمواری ماددەی 12 بڕگەی (ج) تێچووی دەرهێنانی نەوتی کوردستان لە شەش دۆلار بۆ 16 دۆلار بەرز بکرێتەوە و دواتر هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
59 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






