
پاڵاوگەیەکی نەوت لە کالیفۆڕنیا - ئەمریکا. وێنە - بلومببێرگ
ئاڤا نیوز
پاڵاوگەکانی ئەمریکا بیر لە کڕینی نەوت لە عێراق دەکەنەوە، ئەمەش دوای سەپاندنی پێناسی گومرگی لەلایەن ترەمپ بۆ کەنەدا و مەکسیک.
چیرۆکی سەرەکی: پێناسی گومرگی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر هاوردەکانی کەنەدا و مەکسیک دەبێتە هەڕەشە لەسەر 4 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردەکراوی رۆژانە لە کەنەدا و مەکسیک.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەشداربووانی بازاڕ دەڵێن، پاڵاوگەکانی نەوتی ئەمریکا چاویان لە ئەمریکای لاتین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت بۆ ئەوەی جێگەی نەوتی خاوی کەنەدا و مەکسیک بگرێتەوە، کە دوای پێناسی گومرگی دۆناڵد ترەمپ، تێچوونەکانیان بەشێوەیەکی خێرا و لەناکاو بەرزبووەتەوە.
زانیاری زیاتر: بازرگانان ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێدەچێت پاڵاوگەکانی ئەمریکا ڕوو لە نەوتی خاوی جێگرەوە بکەن وەک نەوتی قورس کە لەلایەن وڵاتانی دراوسێی وەک بەرازیل و گویاناوە بەرهەمدەهێنرێت بە لەبەرچاوگرتنی مەودای تاڕادەیەک نزیک.
ئەمەش بزانە: یەکێک لە بژاردەکان ئەوەیە ڕەنگە پاڵاوگەکانی ئەمریکا هەوڵی بەدەستهێنانی نەوتی خاو بدەن لە وڵاتانی وەک عێراق و هەرێمی کوردستان کە لەلایەن سۆمۆوە دەفرۆشرێت، هەرچەندە ڕێژەیەکی سنوورداری هەبێت لە بەرهەمهێنان، بەڵام دەتوانێت هەناردەی هەر شوێنێکی جیهان بکرێت. ئەمە لەکاتێکدایە ئیدارەی ترەمپ بەلایەوە گرنگە بەزووترین کات هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
59 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






