ئاڤا نیوز
داتای 700 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵی کراوە تاوەکو مانگی سێ خانەشینان و مووچەخۆرانی سەربازیش لەنێو پرۆسەکە تۆمار دەکرێن.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی فراوانکردن و بەهێزکردنی ژێرخانی کەرتی گشتی و زیادکردنی کارامەیی حکومەت، سیستەمێکی نوێی دیجیتاڵی تایبەت بە بەڕێوەبردنی مووچە لەسەر بنەمای پێناسی دیجیتاڵی دەخاتە خزمەت.
لێدوانی فەرمی: د.هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری لە نان و چای ئاڤا گوتی، "سیستمە دیجیتاڵییەکە بە شێوازێک داڕێژراوە کە حکومەت هەر بڕیارێک لەبارەی فەرمانبەرەکە بدات دەتوانرێت لەسەر لیستەکە دەستکاری بکرێت و پرۆسەکە بەتەواوەتی ئەلیکترۆنییە و تەنیا کە دەگاتە ئەوەی ڕادەستی بەغدا بکرێت دەبێت بە کاغەز، چونکە بەغدا بە کاغەز کار دەکات.
زانیاریی زیاتر: نزیکەی هەزار و 180 یەکەی ژمێریاری هەیە واتە هەموو مانگێک شەش هەزار کەس لەچوارچێوەی ئەو یەکە ژمێریاریانە سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مانگانەی مووچەن.
خاڵە ئەرێنییەکان: ئامانجی ئەم سیستەمە ڕێکخستنەوەی پرۆسەی ئامادەکردنی خشتەکانی مووچەیە بەشێوەیەکی سەرانسەریی لە کەرتی گشتیدا لەڕووی کارایی و وردی و ڕوونییەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تەواوی پرۆسەی بەڕێوەبردنی مووچە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستمی دیجیتاڵی دارایی، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی دروستکراوە، ئەم سیستمە بە یەک کلیک لیستی مووچە بە سەرجەم زانیارییەکانیەوە دەگەیێنێتە بەردەستی خەزێنەی وەزارەتی دارایی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






