بەهۆی بڕیارێکی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەرهەمهێنانی گەنمی جووتیاران کەمدەبێتەوە
- بزنس
- 7 شوبات
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریداوە بە كەمكردنەوەی قەبارەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆكان، ئەمەش كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمساڵی گەنم دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارەكەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ كەمكردنەوەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان، وای كردووە بەشێكی زۆر لە جووتیاران گەنم نەكەن، هاوكات ئەوەشی كردوویەتی داچاندنی كەم كردووەتەوە بە بەراورد بە ساڵەكانی ڕابردوو، ناڕەزایی جووتیارانی لێکەوتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕزگار حەمە خدر، ڕاوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لە 25-8-2024 جووتیارانمان ئاگادارکردووەتەوە بەهۆی پێشبینی کەشوهەوا و کەمی بارانبارین، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە ڕێژەی وەرگرتنی گەنم کەمبکرێتەوە، پێویستە گەنم کەمتر بچێنرێت، بڕیارەکە لەسەر بنەمای ئەوە دراوە کە ئەمساڵ وشکە ساڵییە و کێشەی ئاو هەیە.
- بە پێی بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمساڵ 400 هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت کەچی ساڵی ڕابردوو نزیکەی 800 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکان وەرگیراوە.
لەلایەکی دیکەوە: وەسفی سابیر، جووتیارێکی کوردە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، زیان بە جووتیاران دەگەیێنێت، چونکە جوتیار هەیە زەوی بە کرێ گرتووە، مەڕەشەی داناوە بۆ ئاودان، ئەگەر گەنمەکەشی وەرنەگیرێت بە تەواوی دەبێت بە نرخێکی زۆر کەمتر لە بازار بفرۆشێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زەرەر لە جیاتی ئەوەی قازانج بکات.
- هاوکات بەهۆی بڕیارەکە وای لە جووتیاران کردووە لە هەموو كوردستان لە چاندنی گەنم بە رێژەیەكی زۆر بكشێنەوە، ساڵی رابردوو لە هەموو عێراق، بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان، بە ملیۆنان دۆنم زەوی بە گەنم چێندرا، هەروەها سەرو ملیۆن تۆن بەرهەمی گەنمی جووتیاران بوو، ئەمساڵ ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی گەنمی ناوخۆ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەک تۆن گەنم لە سایلۆکان بە 850 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگیرێت، کەچی لە بازار یەک تۆن گەنم بە 650 هەزار دینار دەکات، ئەم جیاوازییە کاریگەری لەسەر جووتیاران دەبێت، ئەگەر هەیە بەهۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی گەنمی جووتیاران نرخی گەنمیش لە بازار کەمتر ببێتەوە، زەرەرمەندی سەرەکیش جووتیار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شایستە داراییەکانی فیرقە نوێیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج دەكرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق: ئەمڕۆ یان بەیانی دەست بە هەناردەی نەوتی کوردستان دەکەینەوە
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە