
هەردوو ئاڵای عێراق و مۆزەمبیق. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی مۆزەمبیق بڵاویکردەوە، کە بەغدا لە 256 ملیۆن دۆلاری فرۆشتنی نەوت بە وڵاتەکەیان خۆش بووە.
چیرۆکی سەرەکی: مێژووی قەرزەکانی مۆزەمبیق بۆ گرێبەستێکی هاوردەکردنی نەوت بۆ ساڵانی 1979 و 1980 دەگەڕێتەوە، کە لەو کاتەوە پارەیان لەسەر کەڵەکە بووە و بە عێراقیان نەداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی دارایی مۆزەمبیق ڕایگەیاند، وڵاتەکەیان بە قەبارەی 320 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار قەرزداری عێراقە، لەو بڕەشدا، عێراق لە وەرگرتنەوەی 256 ملیۆن دۆلار خۆش بووە، بەڵام 64 ملیۆن دۆلار قەرزی لەسەرماوە.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی ئەو قەرزانەوە مانگی ڕابردوو هەردوو شاندی عێراق و مۆزەمبیق لە ئەبوزەبی کۆبوونەوە، ڕێککەوتن ئەو 64 ملیۆن دۆلارەی ماوە بۆ ماوەی 15 ساڵ بدرێتەوە بەغدا کە لە ساڵی 2029ـەوە دانەوەی قەرزەکە دەستپێدەکات. بەمەش قەرزەکانی نێوان بەغدا و مابوتو لە ساڵی 2044 بە تەواوی کۆتایی پێ دێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






