ئومێد خۆشناو: 59 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون و 28 خاوەن پاڵاوگەش دەستگیر كراون
- ژینگە
- 13 شوبات

ئاڤا نیوز
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا چەند ئامارێكی سەبارەت بە سەرپێچییە ژینگەییەكان و سزادانی سەرپێچیكاران ئاشكرا كرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2025-01-12، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی ژینگەی هەوایی، چوار بڕیاری دا كە تایبەت بوون بە كاركردنی پاڵاوگەكان و مۆلیدەی گەڕەكەكان و بەرهەمهێنانی سەوزە لەڕێگەی ئاوی پیس، دوای ئەوە هەوڵەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ڕێگری لە پیسبوونی ژینگە چڕتر بوونەوە و لە ماوەی مانگێكدا چەندین كەس سزا دراون.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
- چەندین جار ڕامانگەیاندووە و دووپاتی دەكەینەوە، ئەو پاڵاوگانە ئێستا دروست نەبوون، بەڵكو چەندین ساڵە هەن و ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە هەرێمی كوردستان هەبووە هۆكاری دەستبەكاربوونیانن، پلانێكمان هەیە و ئەو پاڵاوگانە دەگوزارێنەوە دەرەوەی شارەكان و شوێنی تایبەتیان بۆ دیاری دەكرێت و ئەوانەی مەرجەكانیان تێدایە مۆڵەتیان پێدەدرێت.
- ئەو پاڵاوگانە بەشێكن لە هۆكاری پیسبوونی ژینگە و ڕێوشوێنەكان بەردەوامن، لە ڕابردوو 138 پاڵاوگەی نایاسایی هەبوون، نیوەیان لە ساڵانی ڕابردوو داخران و ئەوەی لەو ماوەیەشدا داخراون بریتین لە 59 پاڵاوگە و 28 خاوەن پاڵاوگەش دەستگیركراون و ئێستا لە زیندانن.
- مۆلیدەی گەڕەكەكانیش هۆكارێكن بۆ پیسكردنی ژینگە، 145 خاوەن مۆلیدە ئاگاداركراونەتەوە و بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە و دەبێت گرفتەكانیان چارەسەر بكەن، نۆ خاوەن مۆلیدە سزای دارایی دراون، 7 خاوەن مۆلیدە دراونەتە دادگا و دەستگیردەكرێن، 11 خاوەن مۆلیدەش گرفتەكانیان چارەسەركردووە، پێنج كارگەی شیش گرفتیان هەبووە ئاگاداركراونەتەوە ، كارگەیەكی دیكەش بە هۆی سەرپێچییەوە خاوەنەكەی دراوەتە داگە.
- چێشتخانە گەورە و میللییەكانیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی ڕێنماییە ژینگەییەکان بن و لە ماوەیەكی كورتدا گرفتەكانیان چارەسەر بكەن.
- لە دەوروبەری شاری هەولێر كەسانێك هەبوو لە درەنگانی شەو یان بەرەبەیان تایەی ئۆتۆمبێلیان بۆ دستكەوتنی پارە دەسووتاند، بەدواداچوونمان كرد و پێنج كەس كە وەك تیم ئەو كارەیان كردبوو دەستگیر كران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 32 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






