پزیشکێکی تەندروستیی گشتی: زیادەڕۆیی لە خواردنەوە وزەبەخشەکان گورچیلەکان لەکار دەخات
- تەندروستی
- 13 شوبات

قوتویەکی خواردنەوە وزە بەخشەکان. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
پزیشکێکی تەندروستیی گشتی هۆشداری لەبارەی کاریگەرییە مەترسیدارەکانی خواردنەوە وزەبەخشەکان لەسەر تەندروستیی گورچیلە دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: د. سیرمید مەزهەر، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی مەترسییە تەندروستییەکانی خواردنەوە وزەبەخشەکان ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت زیادەڕۆیی لە خواردنەوەیان زیانی گەورەی لێ دەکەوێتەوە و چارەسەرکردنیشیان سەخت دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خواردنەوە وزەبەخشەکان بەم سێ ڕێگە سەرەکییە زیان بە گورچیلەکان دەگەیێنن:
- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن: لەبەرئەوەی خواردنەوە وزەبەخشەکان ڕێژەیەکی بەرزی "کافاین"ـیان تێدایە، دەبنە هۆی بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن بەشێوەیەکی بەرچاو، کە ئەمەش هۆکارە بۆ تێکچوونی بۆرییە بچووکەکانی خوێن لە گورچیلەدا.
- وشکبوونەوەی لەش: کافاین هۆکارە بۆ زۆر میزکردن، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی شلە لە لەشدا، قەرەبوو نەکردنەوەی ئەم لەدەستدانە بە خواردنەوەی بڕێکی پێویست لە ئاو لەوانەیە ببێتە هۆی ماندوێتی گورچیلە و سستی و لاوازبوونی کارەکانی.
- بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر: زۆربەی خواردنەوە وزەبەخشەکان بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە، کە ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرز دەکەنەوە، بەتایبەتی لەو کەسانەی مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە هەیە، ئەمەش بارگرانی لەسەر گورچیلەکان زیاد دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: توێژینەوەیەک لە ڕۆژنامەی " Medical Case Reports" بڵاوکراوەتەوە، تێیدا پشکنین بۆ ژنێکی ئەمریکیی تەمەن 62 ساڵ کراوە، کە زیادەڕۆیی لە خواردنەوە وزەبەخشەکاندا کردووە و دەرکەوتووە بەهۆیەوە گورچیلەکانی بەتووندی لەکارکەوتوونە و تووشی هەوکردنی تووندی جگەریش بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
80ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع داوایەک لە سوورییەکانی نیشتەجێی ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی و كەركووك سێ داعش دەستگیر دەكرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە