
وێنەی پێشمەرگە و گوژمەیەک لە دیناری عێراقی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا یاسای ژمارە 3ـی ساڵی 2010ـی خانەنشینی سەربازی عێراق لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکرێت، بەگوێرەی یاسا ئەو پێشمەرگانەی خانەنشین دەبن دەتوانن 18 مووچەکەی کۆتایی وەربگرن.
وێنە گەورەکە: مانگی ڕابردوو وەزارەتی پێشمەرگە فەرمانیکرد، بۆ ئەو پێشمەرگانەی خانەنشین دەبن لەمەوبەدوا یاسای خانەنشینی سەربازی عێراق جێبەجێ دەکرێت و گۆڕانکاری لە مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دروست دەبێت.
لێدوانی فەرمی: هادی ئەکرەم، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەوەی 25 ساڵ خزمەتی زیاتر بێت وەک فەرمانبەری ئاسایی 18 مووچەکەی پێدەدرێت. بەو مەرجەی 25 ساڵ خزمەتیان هەبێت و 180 ڕۆژیش مۆڵەتی کۆکراوەیان هەبێت، بەغدا 12مووچەی تەواویان پێدەدات، لەو شوێنەی دەوامیش دەکەن شەش مووچەی بنەڕەتی وەردەگرن. ئەوانەشی 25 ساڵ کەمتر خزمەتیان هەیە، تەنیا شەش موووچە بنەڕەتییەکە وەردەگرن، بە مەرجێک 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەبێت.
بە وتەی هادی ئەکرەم، جێبەجێکردنی ئەو یاسایە بۆ ئەوانەی مووچەیان لە 500 هەزار دینار کەمترە زۆرباش دەبێت، چونکە مووچەکانیان دەبێتە 500 هەزار دینار، 100 هەزار دیناری دەرماڵەی بارگرانی ژیان وەردەگرن، دەبێتە 600 هەزار دینار. ئەوەشی مووچەکەی لە ملیۆنێک کەمتر بێت 100 هەزار دینار دەرماڵەی بارگرانی ژیانیان بۆ دەبەسترێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






