هاکان فیدان: دەبێت هەموو گرووپە چەکدارەکانی سووریا لە چوارچێوەی سوپای نیشتمانی کۆبکرێنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 شوبات

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزیرانی دەرەوەی سووریا و تورکیا لە پانێڵێکی "کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن" داوایان لە هەموو هێزە چەکدارەکانی سووریا کرد چەکەکانیان ڕادەستی حکومەتی نوێی سوریا بکەن.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو ڕێککەوتی 15ـی 2ـی 2025 هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بەشداریان لە پانێلێکی "کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن" کرد و باسیان لە دۆخی سووریا و دروستکردنی سوپایەکی نیشتیمانی لە سووریا کرد.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەشێکی پانێڵەکەدا وتی، لە دەرەوەی سوپای نیشتیمانی هیچ هێزێکی دیکەی چەکدار لە سووریا ڕێگەپێدراو نییە و دەبێت هەموو چەک و هێزەکان لە ژێر چەتری یەک سووپای نیشتمانیی کۆبکرێنەوە و هەموو دەسەڵاتە سەربازییەکان بۆ حکومەتی سووریا بگەڕێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، تەنها سوپایەکی نیشتمانیی زامنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و جێگیربوونی سەقامگیری و ئاسایشە لە سووریا و ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





