
ئاڤا نیوز
ئەمریکا پێنج بانکی دیکەی عێراق سزا دەدات و بە هاوکاریکردنی ئێران بە دابینکردنی دۆلار تۆمەتباریان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئیدارەی ترەمپ فشار بۆ سەر حکومەتی عێراق زیاتر ئەکات، پێنج بانکی دیکە سزا دەدات و مامەڵەکردنیان بە دۆلار لێ قەدەغە ئەکات، ئەمە هەمووی بەهۆی مامەڵەی نایاسایی بە دۆلار و دەرچوونیان لە ڕێنماییەکانی ئەمریکا و مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران. ئەمریکا دەیەوێت سەرچاوەی داهاتی ئێران ببڕێت، وەک خۆی دەڵێت ئێران سوودی لەو بانکانە بینیوە بۆ دەستکەوتنی دۆلار.
بانکەکان بریتین لە بانکی ئیسلامی مەشرەقی عەرەبی بۆ وەبەرهێنان، بانکی یەکگرتوو بۆ وەبەرهێنان، بانکی ئیسلامیی سەنام، بانکی ئیسلامی میسک و بانکی ئەمینی عێراق بۆ وەبەرهێنان و دارایی ئیسلامی.
لێدوانی فەرمی: دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، بانکی ناوەندیی عێراق ئەم پێنج بانکەی لەسەر داواکاری ئەمریکا سزاداون، بانکی ناوەندیش دەڵێت، ئەو بانکانە تەنیا مامەڵەی دۆلاریان لێ قەدەغە کراوە، ڕێگەیان پێدەدرێت بەردەوام بن لە کارکردن و مامەڵە بە دراوی دیکەوە بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق زیاتر لە 100 ملیار دۆلار یەدەگی فرۆشی نەوتی لە ئەمریکادا هەیە و نایەوێت هیچ بەربەستێک لەبەردەم دەستڕاگەیشتن بە داهاتی فرۆشی نەوتەکەی دروست ببێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






