
لۆگۆی کۆمپانیای کۆڕەک
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، بڕیاری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بە پێشهاتێکی مەترسیدار دەبینێت و داوا دەکات دەستوەردانی خێرا بکرێت بۆ ڕاگرتنی ئەم ڕێکارە ناڕەوایە کە هەڕەشە لە داهاتووی پەیوەندییەکان لە عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 18-2-2025، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، داوای لە وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق کرد دەستبەجێ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەسەر کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ببڕدرێت وەک ڕێکارێکی سزایی لە بەرامبەر کۆمپانیای ناوبراو بەهۆی نەدانی ئەو قەرزانەی کە لەسەری بووە و بەردەوامی سەرپێچیەکانی کە لەدژی تۆمارکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بڕینی ئینتەرنێت لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و وەزارەتی پەیوەندییەکان بە ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرامبەر بە ملیۆنان بەکارهێنەرانی تۆڕەکەمان، پێشهاتێکی مەترسیدارە کە عێراق پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە و پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا و گرێبەستی مۆڵەتە.
-سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیاکەمان لە کردەوە تیرۆریستیەکانی داعش زۆرترین زیانی بەرکەوت، بەڵام دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لەناکاو بڕیاری بڕینی خزمەتگوازری دا و دواتر وەزارەتی پەیوەندییەکان زیانەکانی زیاتر کرد بێ ڕەچاوکردنی مافی هاووڵاتیان بە تەواوی تۆڕەکەی پچڕاند.
-لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیاکەمان ڕووبەڕووی هەڵمەتی چەواشەکاری میدیایی بووەتەوە بۆ ناوزڕاندن و تۆمەتبارکردنی بە نەدانی باج، لەکاتێکدا ئێمە لەسەر بنەمای ڕێککەوتن لەگەڵ لیژنەی پەلەمانی پەیوەندیدار پابەندبووین بە یاسا و ڕازی بووین بە چارەسەرکردنی دارایی کە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.
- ئەم هەنگاوە کە گوشاری سیاسی پێوەدیارە و ئامانج دوورخستنەوەی کۆمپانیاکەمانە بە قازانجی لایەنێکی دیکە.
- یەکەمجارە ستەمێکی لەمجۆرە لە خزمەتگوزاریی هاووڵاتیان لە عێراق و لەسەرتاسەری جیهاندا ڕوودەدات.
- داوا لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دەستەی دەستپاکی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین دەستوەردانی خێرایان هەبێت بۆ ڕاگرتنی ئەم ڕێکارە ناڕەوایانە کە هەڕەشە لە داهاتووی پەیوەندییەکان لە عێراق دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
دوای نۆ ڕۆژ لەمردنی؛ تەرمی ئافرەتێک لەنێو ماڵەکەی دۆزرایەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەدواداچوون بۆ ئاگرەکەی هەڵەبجە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کشتوکاڵی کەرکووک ژمارەیەک دار زەیتوونی تەمەن 46 ساڵ دەبڕێتەوە و کاردانەوەی فراوانی لێدەکەوێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بە سەدان ملیۆن دۆلار مەعکەرۆنی و نیشاستە لە سعوودیە هاوردە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
دوای نۆ ڕۆژ لەمردنی؛ تەرمی ئافرەتێک لەنێو ماڵەکەی دۆزرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە ناحیەی بالیسان خنکا