
کێڵگەیەکی نەوتی کوردستان. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێكی بواری ئابووریی نێودەوڵەتیی دەڵێت، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، ئەمجارە ناوی هەرێمی كوردستان بەفەرمی دەخاتە سەر نەخشەی وزەی جیهان.
چیرۆكی سەرەكی: دوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجە، جارێكی دیكە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە دەستپێدەكاتەوە و ئێستاش هەر سێ لایەنی كوردستانی و عێراقی و توركی كار لەسەر لایەنیی تەكنیكی پرۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆری دەكەن.
لێدوانی فەرمی: دكتۆر ئیدریس ڕەمەزان، شارەزای بواری وەبەرهێنان و ئابووریی نێودەوڵەتیی تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، "پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان لەڕێگەی دەرچوونی یاسایەك لە پەرلەمانی عێراق، جۆرێك پەسەندكردنی یاسایی و دەستووری بە پرسەكە دەدات كە هەر خۆی لە بنەڕەتەوە مافێكی شەرعی و دەستووریی هەرێمی كوردستانە لەچوارچێوەی وڵاتێكی فیدڕاڵی‌دا."
هۆكارە زانراوەكان: كاتێك دادگای فیدراڵی بڕیاری له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه ڕاگرتنی نه‌وتی هه‌رێم كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی عێراق هه‌بووە، بۆیە وا لێكدەدرێتەوە حكومه‌تی فیدراڵ هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكاتە سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهات بۆ عێراق.
كاریگەری و لێكەوتەكان: یه‌كێك له كاریگه‌رییه سەرەكییەكانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئەوەیە؛ هه‌رێمی كوردستان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی لای ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی نەوت لە عەمبارەكان هەڵدەگرن یاخود بڕێكی زۆر وزەی سووتەمەنی بەكاردەهێنن، هاوكات فاكتەرە بۆ زیاتر ناسینی كەرتی وزەی هەرێمی كوردستان لەلایەن ئەو كۆمپانیا و دامەزراوانەی كە لەبواری بەرهەمهێنانی سووتەمەنی كاردەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە