
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
ڕۆژی دووشەممە، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنی دانووستانەکانی ئەم دوواییەی ئەمریکا و ڕووسیا سەردانی تورکیا دەکات.
زانیاری بەدەستهاتوو: ڕۆژی 23-2-2025، میدیا ڕووسییەکان بڵاویانکردەوە، سبەی دووشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگاتە تورکیا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سێرگی لاڤرۆڤ، بۆ تاوتوێ کردنی دانووستانەکانی ئەمریکا و ڕووسیا سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە شەری ئۆکراینا سەردانی تورکیا دەکات، پێشبینی دەکرێت دوای تورکیا سەردانی سووریا بکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆدەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: هەفتەی ڕابردوو، ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا سەردانی تورکیای کردوو، تورکیاش پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا دووپاتکردەوە.
باکگراوند: لە سەرەتایی دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا، تورکیا ڕۆڵی نێوەندگیری لە نێوان هەردوو وڵات دەگێڕێت، بەڵام دوای دانووستانەکانی ئەمریکا و ڕووسیا ڕۆڵی تورکیا کەمتر بووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 57 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






