لەکاتی مەراسیمی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسروڵڵا ئیسرائیل هێرشی کردە سەر لوبنان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 شوبات

سووڕانەوەی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە کاتی مەراسیمی بە خاکسپاردنی حەسەن نەسروڵڵا لە بەیرووت. وێنە AP
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ مەراسیمی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسروڵلا و هاشم سەفیەدین هێرشی کردە سەر لوبنان، هەروەها میدیاکانی لوبنان بڵاویان کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە کاتی مەراسیمەکەدا بە ئاسمانی بەیرووتدا سوڕاونەتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ مەراسیمی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا و هاشم سەفیەدین لە یاریگایەکی دەرەوەی بەیرووت بەڕێوەچوو سەرەتای مەراسیمەکە پەیامی عەلی خامنەیی، ڕیبەری باڵای ئێران خوێندرایەوە کە بە وشەیەک پەیامێکی ئاڕاستەی دوژمنانی کرد و گوتی "بەرخۆدان کۆتایی نەهاتووە".
زانیاریی زیاتر: مەسعود پزیشکییان، سەرۆککۆماری ئێران ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمەکە ڕاگەیاندبوو، بەڵام حکومەتی لوبنان داوەتنامەی بۆ نەناردبوو، هەروەها ئامادەبوونی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ئیسلامی ئێران لەسەر بانگهێشتی نەبیح بێری سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتی لوبنان بوو.
باکگراوند: یەکێک لە گەورەترین و کاریگەرترین هێرشە ئامانجدارەکانی ئیسرائیل لەم ساڵانەی دواییدا بەئامانجکردنی بارەگاکانی حیزبوڵڵا بوو لە 28ـی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





