
ئاڤا نیوز
لەگەڵ دەستبەکاربوونی یەکەم بانکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان، 19 جۆر قەرز و پێشینە بە هاونیشتمانیان و فهرمانبهرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
لێدوانی فهرمی: مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوز گوت: باڵەخانە دابینکراوە و هەموو ئامادەکارییەک تەواوکراوە، تەنها ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران ماوە بۆ دانانی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانكی ناوەندیی عێراق لە دوای ساڵی 2003ەوە 19 جۆر قەرز و پێشینەی جیاواز بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەدات، لەمەودوا بۆ خەڵکی کوردستانیش بەردەست دەبن.
پێشینهکان:
- هاوسەرگیری - 10 ملیۆن دینار
- خانەنشینان - 5 بۆ 25 ملیۆن دینار
- قوتابیان ماستەر و دکتۆرا - 10 ملیۆن دینار
- وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری - 25 ملیۆن دینار
- حەشدی شەعبی - 5- 10 ملیۆن دینار (تاوەکو ئێستا ڕوون نییە چۆن بۆ توێژی سەربازی لە هەرێمی کوردستان دەگونجێنرێت).
- فەرمانبەرانی گرێبەست - 5- 10 ملیۆن دینار
- فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت - 10 ملیۆن دینار
- ڕۆژنامەنووسان- 3 ملیۆن دینار
قەرزەکان:
- کڕینی زەوی - 50 بۆ 75 ملیۆن دینار
- کڕینی خانوو - 75 بۆ 150 ملیۆن دینار
- کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەکان (شووقە و ڤێلا و خانوو) - 100 بۆ 300 ملیۆن دینار
- نۆژەنکردنەوەی خانوو - 15 بۆ 50 ملیۆن دینار
- پڕۆژەی بچووک - 25 ملیۆن دینار
- کڕینی ئۆتۆمبێل - 60 ملیۆن دینار
- بێوەژنان و تەڵاقدراوان - 10 ملیۆن دینار
- خاوەن پیشە پزیشکییەکان - 150 ملیۆن دینار
- خاوەن قوتابخانە و زانکۆ تایبەتەکان - 150 ملیۆن دینار
- دادوەران - 150 ملیۆن دینار
- خاوەن هۆتێلەکان - 50 ملیۆن دینار
بۆچی گرنگه: پێدانی قەرز و پێشینە بە هاونیشتمانیان کاریگەری دەبێت لەسەر باشترکردنی ژیانی خەڵک و بووژانەوەی بازاڕ، گەشەپێدانی پرۆژە ئابوورییە بچووکەکان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان، هاوکات پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی بانکەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دروستیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: بانکی نیشتمان بە سەرمایەى 250 ملیار دینار دادەمزرێت و هەموو بانکەکانی هەرێمی كوردستان لەخۆدەگرێت کە ژمارەیان 94 بانکە. چەند کارێکی دیکەش دەکات وەکو: بەئەلیکترۆنیکردنی سیستمی دارایی، دابینکردنی دۆلار بۆ بازاڕەکانی دراوی کوردستان، بەرەوپێشبردنی سیستمی بانکی و برەودان بە کەرتی بازرگانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





