
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادەکردووە، کە لە 44 خانە پێکدێت و بە زمانی عەرەبی پڕكراوتهوه، ئێستا ئامادەیە تاوەکو ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
بۆچی گرنگە: دوای ڕەوانەکردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا، وەزارەتی دارایی عێراق ڕاستەوخۆ دەست بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
لێدوانی فهرمی: مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانگە و وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان بە زمانی عەرەبی ئامادەکراوە، بۆ ڕەوانەکردنی بۆ بەغدا، كه لە 44 خانە پێکدێت، سەرجەم زانیارییەکانی فەرمانبەر و دەرماڵە و لێبڕینەکانی تێدایە.
لەلایەکی دیکەوە: هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی پشتڕاستی کردەوە کە لیستی مووچەی مووچەخۆران ئامادەیە، تەنیا وردبینیکردنی ماوە، پاشان ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
باكگراوند: بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق کە 21-02-2024 دەرچوو، هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان پابەند دەکات بە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەخۆرانی پارێزگاکانی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە