
دیمەنی مزگەوتی ئایا سۆفیا لە ئستەنبوول
ئاڤا نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە لووتكەی وەبەرهێنان و بازرگانی كە بڕیارە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ لە توركیا بکرێت، بەفەرمی بانگهێشت دەكرێت.
وێنە گەورەكە: شاندێكی بازرگانان و خاوەنكارانی توركیا كە ئەندامی كۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنكارانی نێودەوڵەتیی توركیا 'یوسیاد'ـن، سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و لەگەڵ بەشێك لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی و برەودان بە وەبەرهێنان كۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەروەر كەمال هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی، ڕایگەیاند، لەگەڵ شاندە توركییەكە پرسی گەشەپێدانی جووڵەی بازرگانی و ئابووریی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان و عێراق باسكراوە.
بابەتە ستراتیژییەكان: شاندی بازرگانان و خاوەنكارانی توركیا داوەتنامەی فەرمییان ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ بەشداریكردن لە لووتكەی وەبەرهێنان و بازرگانی كە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ئەمساڵ لە توركیا بكرێت.
بۆچی گرنگە: حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پێشكەشكردنی بابەتێك لەسەر ڕەوشی بازرگانی، دەرفەتی كار و ئابووریی هەرێمی كوردستان لەو پانێڵەی توركیا بەشدار دەبێت، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێكی دیكە بۆ ڕاكێشانی سەرمایەی بیانی بۆ ناوخۆی هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






