
ناوەندێکی سیتی بانک لە ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سیتی بانک، لەبری ناردنی 280 دۆلار، بڕی 81 ترلیۆن دۆلار بۆ هەژماری کەسێک دەنێرێت و خێرا لێی وەردەگرێتەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: یەکێک لە کارمەندانی سیتی بانک، یەکێک لە بانکە گەورەکانی ئەمریکا، مانگی چواری ساڵی رابردوو لەبری ناردنی 280 دۆلار بۆ هەژماری یەکێک لە بەشداربووانی بانکەکە، بڕی 81 ترلیۆن دۆلار بەهەڵە دەخاتە سەر هەژماری بەشداربووەکە. بەڵام بانکەکە بەخێرایی بەهەڵەی کارمەندەکە دەزانێت و چارەسەری کێشەکە دەکات.
پێدراوە راستەکان: بەگوێرەی فاینانشاڵ تایمز، بانکەکە سێ کارمەند ڕادەسپێرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەخێرایی و دوای چەند کاتژمێرێک پارەکە دەگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی بانکەکە.
لێدوانە فەرمییەکان: وتەبێژی سیتی گروپ لە بەیاننامەیەکدا بە گۆڤاری فۆرچینی راگەیاند "لەگەڵ ئەوەی نەدەکرا ئەم مامەڵەیە تێپەڕبێت، توانیمان بەخێرایی بابەتەکە چارەسەر بکەین و مامەڵەکە پێچەوانە بکەینەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە جاری یەکەم نیە سیتی بانک هەڵەی لەمشێوەیە دەکات، پێشتر لە ساڵی 2020 لە بڕی 7.8 دۆلار، بڕی 900 ملیۆن دۆلاری بۆ کۆمپانیایەکی جوانکاری بەهەڵە نارد، ئەمە بووە هۆی غەرامەکردنی کۆمپانیاکە بە بڕی 400 ملیۆن دۆلار و دوو ساڵ ململانێی دادگا. دوای ئەوە لە ساڵی 2024 بەهۆی ئەوەی کێشەی پاراستنی داتاکانی چارەسەر نەکرد بڕی 136 ملیۆن دۆلاری دیکە سزادرا.
لەلایەکی دیکەوە: مارک مەیسۆن، بەرپرسی دارایی سیتی گروپ ڕایگەیاند "پێویستیمان بە وەبەرهێنانی زیاتر هەیە لە گرنگیدان بە پاراستنی داتا و بەرەوپێشەوەبردنی تەکنەلۆژیا".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 38 چرکە لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






