لیژنەیەک بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستوورێک بۆ سووریا پێکدەهێنرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 ئازار

دوو چەکداریی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاڵای نوێی وڵاتەکەیان بەدەستەوەیە، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری ئەحمەد شەرع لیژنەیەکی حەوت کەسی بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستوورێک بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا پێکهێنرا.
وێنە گەورەکە: بە بەشداریی 600 کەسایەتی لە پارێزگا جیاوازەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی 25ی شوبات لە کۆشکی کۆماری لە دیمەشق، کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا دەستی بەکارەکانی کرد و ئێوارەی هەمان ڕۆژ کارەکانی کۆنگرەکە کۆتاییهات.
چی ڕوویدا: لە ڕاگەیێنراوی کۆتایی کۆنگرەکە 18 خاڵ وەک بنەما بۆ حکومڕانی داهاتووی سووریا دیاری کرا، یەکێک لەوانە نووسینەوەی دەستوورێک بوو بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا.
نووسراوی فەرمی: بە گوێرەی نووسراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا، "بە پشتبەستن بە خواستەکانی گەلی سووریا بۆ بوونیادنانی دەوڵەتەکەیان لەسەر بناغەکانی سەروەری یاسا و بە پشتبەستن بە دەرئەنجامەکانی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا و بە ئامانجی ئامادەکردنی چوارچێوەی یاسایی ڕێکخستنی قۆناغی ڕاگوزەر، سەرۆککۆمار بڕیاردا بە:
ماددەی (1) پێکهێنانی لیژنەیەک لەم شارەزایانەی خوارەوە:
.1 د.عەبدولحەمید عەواک 2. د.یاسر حوێش 3. د.ئیسماعیل خەلفان 4. د.ڕیعان کحیلان 5. د.محەممد ڕەزا جەلخی 6. د.ئەحمەد قوربی 7. د.بەهیە ماردینی.
ماددەی (2) ئەرکی لیژنەکە بریتیی دەبێت لە داڕشتنی ڕەشنووسی دەستوور کە قۆناغی ڕاگوزەر لە کۆماری عەرەبی سووریا ڕێکدەخات.
ماددەی (3) لیژنەکە پێشنیازی خۆی پێشکەش بە سەرۆکی کۆمار دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






