
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بە ئامادەبوونی پزیشکیان. وێنە - ئاژانسە ئێرانییەکان
ئاڤا نیوز
دوای دوورخستنەوەی عەبدولناسر هیمەتی وەزیری ئابووری ئێران لە پۆستەکەی لەلایەن پەرلەمانیی ئێرانەوە، ڕەحمەتوڵڵا ئەکرەمی کرایە وەزیری ئابووری ئێران بە وەکالەت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی سزاکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئابووری ئێران نزیکە لە داروخان و ئەو وڵاتە قەیرانێکی تووندی تووش بووە کە چارەسەرکردنی مەحاڵە.
زانیاری زیاتر: لەدوای لابردنی وەزیری ئابووری ئێران لە پۆستەکەی، ڕەحمەتوڵڵا ئەکرەمی بە وەزیری ئابووری و دارایی ئێران بە وەکالەت دەستنیشانکرا کە پێشتر وەک بریکاری وەزیری ئابووری بەرپرسی چاودێریکردنی دارایی و گەنجینەی وڵاتەکە بووە. هەروەها بۆ ماوەی دوو مانگ، لە مانگی ئەیلول تا تشرینی دووەمی 2018 وەک بەرپرسی وەزارەتی کاروباری ئابووری و دارایی لە حکومەتی ڕوحانی کاری کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ پەرلەمانی ئێران لەسەر لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری دارایی وڵاتەکەیان کۆبوونەوە و لەو چوارچێوەیەشدا مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران کێشە ئابورییەکانی وڵاتەکەی بۆ سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران گەڕاندەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






