
محەممەد جەواد زەریف، یاریدەدەری پێشووی سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی هۆکاری، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
یاریدەدەری پێشووی سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی ئاشکرا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات و زیاتر لە 40 ساڵە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی نیشتمانی بە بێدەنگی ڕووبەڕووی هەڵمەتی ناوزڕاندن بووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی یەکشەممە 2-3-2025، بە گوێرەی هەواڵەکانی میدیای ئێران، محەممەد جەواد زەریف دەستی لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی کێشایەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: پاش ڕاگەیاندنی دەست لەکارکێشانەوە لە پۆستەکەی، محەممەد جەواد زەریف لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی "X" نووسیویەتی "هیوادارم دوورخستنەوەم ببێتە هۆی لابردنی بەربەستەکانی بەردەم خواستی خەڵک و سەرکەوتنی حکومەت.
- چاوم بە سەرۆکی دادوەری کەوتووە، ئەویش پێشنیاری گەڕانەوەی بۆ زانکۆ کرد بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر حکومەت و دەستبەجێ ڕازی بوو.
- زیاتر لە 40 ساڵە بە بێدەنگی ڕووبەڕووی هەڵمەتی ناوزڕاندن بوومەتەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی نیشتمانی.
- داوای لێبوردن لە گەلی ئێران دەکەم بۆ هەر کەموکوڕییەک.
- بەردەوام دەبم لە پشتیوانیکردنی سەرۆککۆمار و هیوای سەرکەوتن بۆ حکومەتەکەی دەخوازم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زەریف لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا ناسراوە، ئەمەش بەهۆی ئەو ڕۆڵە دیارەی کە لە دانوستانەکاندا بینی، کە بووە هۆی ئەنجامدانی ڕێککەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ساڵی 2015ـدا. بەوە ناسراوە کە لایەنگری سەرسەختی رێککەوتنی ئێرانە لەگەڵ ئەمریکا، هاوکات لەگەڵ دەستبەرداربوونی ئێرانە لەدۆسیەی ئەتۆمی و دورکەوتنەوە لە پشتیوانیکردنی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی.
باکگراوند: پزیشکییان ڕۆژی یەکی ئابی ساڵی ڕابردوو، محەممەد جەواد زەریفی وەک جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ستراتیژی دەستنیشان کرد و بەرپرسیارێتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی سەرۆکایەتیی پێسپارد.
ئەمەش بزانە: ئەمە جاری دووەمە، زەریف دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش دەکات، دوای دوو هەفتە لە دەستبەکاربوونی، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد و نائومێدی خۆی بەرامبەر پێکهێنانی حکومەت دەربڕی لە دانانی ژمارەیەک وەزیر، بەڵام لە 28ـی ئابی 2024 بڕیاری دا بگەڕێتەوە سەر ئەرکەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






