
هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان
ئاڤا نیوز
هەشتی مارسی هەموو ساڵێک لە تەواوی جیهاندا ئافرەتان و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی ئافرەتان چەند چالاکی جۆراوجۆر دەکەن، ئەمەش بەمەبەستی یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە و گەیاندنی پەیامەکانیان.
وێنە گەورەکە: لە 8ی3ی هەموو ساڵێک لە تەواوی جیهاندا چالاکی جۆراوجۆر دەکرێت بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی یادی هەشتی مارس، لە هەرێمی کوردستانیش بایەخێکی بەرچاودراوە بە مافی ئافرەتان و پارێزگاریکردن لێیان، هەر بۆ ئەو مەبەستەش لەم ڕۆژەدا لە تەواوی شارەکانی سیمینار و کۆبوونەوە و گردبوونەوەی جیاواز بۆ پشتگیر لە مافی ئافرەتان ئەنجام دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: پەیامی سەرەکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، یەکسانی نێوان ئافرەتان و پیاوانە لە پێناو دابینکردنی داهاتوویەکی شیاوتر، واتای سەرەکی ئەو پەیامە ئەوەیە، ئەگەر لە نێوان ئەو دوو ڕەگەزە نەیەتە دی، داهاتوویەکی پایەدار و سەقامگیر و یەکسان دەستەبەر نابێت.
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی کوردستان بایەخێکی بەرچاودراوە بە مافی ئافرەتان و پارێزگاریکردن لە مافەکانیان، هەر بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین هەنگاوی گرنگ و دیاری لەو بوارەدا ناوە.
باکگراوند: مێژووی دیاریکردنی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان دەگەڕێتەوە بۆ دوای ساڵی 1908، لەو ساڵەدا ئافرەتانی کرێکار لە شیکاگۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەبەرامبەر ئەو نایاکسانییەی لەگەڵیان دەکرا لە شوێنی کارکردن، ژمارەیەک خۆپیشاندان و چالاکی جیاوازیان کرد، دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیە بە تووندی ڕووبەڕووی ئافرەتان بوونەوە و چەندین کرێکاری بێتاوان بوونە قوربانی.
- دوای چەندین ساڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕازی بوو بەوەی ساڵانە ڕۆژێک بەو بۆنەیەوە دیاری بکات، بۆیە لە ساڵی 1977 داوای لە وڵاتان کرد ڕۆژێک بۆ یادکردنەوەی "ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان" دەستنیشان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
لوبنان پرۆسەی چەکداماڵینی حیزبوڵڵا خێراتر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنفرانسی یەکڕیزیی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو پرۆژە لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بەسەر دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب