
گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان مەرجیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان هەیە و دەڵێن دەبێت قەرەبووی ڕابردوو بکرێنەوە کە بڕەکەی یەک ملیار دۆلارە، بۆ داهاتووش گەرەنتییان پێبدرێت کە پارەیان نافەوتێت، تاوەکو ئێستاش لەنێوان ئەوان و هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و دیاریکردنی 16 دۆلار بۆ کۆمپانیاکان لەبەرامبەر تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێکی نەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ئەمە لەکاتێکدایە لەڕووی تەکنیکییەوە هیچ گرفتێک نەماوە، بۆری ئامادەیە و تورکیاش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) ڕایگەیاند، ئەگەر ڕەچاوی مەرجەکانمان بکرێت و داواکارییەکانمان جێبەجێ بکرێن، کۆمپانیاکان ئامادەن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
٠ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە ڕێککەوتنی دادپەروەرانە و شەفاف هەیە کە گەرەنتی پارەدان و جێبەجێکردنی شەفافانەی بڕگەکانی یاسای بودجەی عێراق و چارەسەرکردنی دواکەوتنی پارەدان لەخۆبگرێت.
٠ گەرەنتیکردنی پێدانی پارەی هەناردەکردنی نەوتی ڕابردوو و داهاتوو. کۆمپانیاکان پێویستیان بە ڕێکەوتنی فەرمی هەیە لەگەڵ کڕیارانی هەر نەوتێکی هەناردەکراو، کە مەرج و ڕێساکانی دیاری بکات، گەرەنتی ئەوە بکرێت کە کۆمپانیاکان پارەی تەواو بۆ نەوتەکە وەربگرن تەنانەت ئەگەر بە دوو بەشیش بێت.
٠ دەبێت ڕێککەوتنەکان بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، کۆمپانیاکان پارەی ئەو نەوتەیان پێ بدرێت کە هەناردەیان کردووە، بەڵام لە نێوان مانگی تشرینی یەکەمی 2022 تا ئازاری 2023 پارەکانیان پێنەدراوە. ڕاستەوخۆ و شەفاف ئەم پارانە دەبێت بدرێت بە کۆمپانیاکان، بەبێ نێوەندگیری یان دواکەوتن.
٠ پاراستنی مەرجە بازرگانی و ئابوورییەکانی گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنان. گرێبەستی کۆمپانیاکانی ئێستا لەڕووی یاساییەوە دروستن و مەرجەکانیان دەبێت جێبەجێ بکرێن. لە چوارچێوەی گرێبەستەکانی هاوبەشی بەرهەمهێناندا دەبێت ڕێز لە مۆدێلی ئابووری بگیرێت.
لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکۆر دەڵێت، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکۆر ئامادەن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆببنەوە و ڕێککەوتنی پێویست بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت. جەختکردنەوەی محەممەد شیاع سوودانی و حکومەتی ئەمریکاشی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆری کوردستان - تورکیاوە بەرزنرخاند.
باکگراوند: پێنجشەممەی ڕابردوو 2025-03-06، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە، بەڵام هیچ چارەسەرێک نەدۆزرایەوە و هیچ ڕێککەوتنێک نەکرا، بڕیارە ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەکی دیکەی سێقۆڵی بکەن بە ئامانجی ڕێککەوتن و نەهێشتنی بەربەستەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






