
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە
ئاڤا نیوز
سهبارهت به ئاییندهی هێزهكانی سووریای دیموکرات "ههسهده" و گەلی کورد لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد.
چیرۆکی سەرەکی: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ئەمڕۆ دووشەممە 10-3-2025 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بە ئاشکرا کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵیان واژۆ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سهرۆكایهتیی كۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دەقی ڕێککەوتنەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:
٠ هێزەکانی سووریای دیموکرات "ههسهده" بخرێته نێو سیستهمی هێزی بهرگریی نیشتمانی سووریا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەرکی پاراستنی سنوور و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتییەکانیانی پێ بسپێردرێت.
٠ دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم هاووڵاتیانی سووریا بۆ نوێنەرایەتی سیاسی و بەشداریکردن لە دامەزراوەکانی حکومەتدا بەپێی لێهاتوویی.
٠ کۆمەڵگەی کوردی بەشێکی ڕەسەن و دانەبڕاوە لە کۆمەڵگای سووریا و هەموو مافێکی دەستووری هەیە.
٠ ئاگربەست لە سەرجەم ناوچەکانی سووریا جێبەجێ دەکرێت.
٠ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکانی سووریا بۆ زێدی خۆیان.
٠ پاڵپشتیکردنی حکومەت لە بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی ڕژێمی ئەسەد.
٠ یهكپارچهیی خاكی سووریا و ڕێگری لە دابهشكاریی بکرێت.
٠ لیژنەیەکی جێبەجێکار چاودێری ئەم ڕێککەوتنە دەکەن و پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ جێبەجێبکرێت.
دەقی ڕێککەوتنەکەیان بە زمانی عەرەبی


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





