
دیمەنی کەلوپەلەکانی ڕاوچییەکە
ئاڤا نیوز
تیمێکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمک، توانیان ڕاوچییەک لە سنوورەکەیان دەستگیر بکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند: لەسنووری گوندی کونە ورچ کەسێک کە بۆ ڕاوکردن هاتبووە ناوچەکە، لەلایەن تیمێکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمکەوە دەستگیرکرا.
زانیاری زیاتر: تیمەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک، چەکێکی جۆری تاپڕ، پێنج فیشەکی تاپڕ، دوو کەوی زیندوو، چوار دەستە داو و یەک ئامێری دەنگ گرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و ڕادەستی دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.
بۆچی گرنگە: ئەم جۆرە چالاکیانە دەبێتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی دیاردەی ڕاوکردن، هەروەها پارێزگاری لە گیانی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان دەکات و ژینگە بە جوانی دەهێڵێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 29 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






