یاسای ژمارە 9ی خانشینی ساڵی 2014ی عێراق بەسەر خانەنشینانی سەربازیش جێبەجێ دەکرێت، گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
لەمەودوا دەرماڵەی هاوسەر و منداڵ بۆ خانشینانی نوێی سەربازی خەرج ناکرێت، بڕیارەکە لە 1-1-2025 جێبەجێ دەکرێت، بۆ خانەنشینانی کۆنیش هێشتا هیچ بڕیارێک نەدراوە.
چیرۆکی سەرەکی: دەرماڵەی هاوسەر بڕەکەی 75 هەزار دینار و دەرماڵەی منداڵ کە بۆ هەر یەکێکیان 15 هەزار دینارە، لەمەودوا بۆ خانەنشینانی نوێی کەرتی سەربازی خەرج ناکرێت، واتا ئەوانەی سەر بە وەزارەتی پێشـمەرگەن و 1-1-2025 خانەنشین بوون، تاوەکو ئیستا مووچەیان بۆ نەبەستراوە و بڕیارە لەم مانگەوە بەشێکیان مووچە وەربگرن.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا دراون، بڕینی هەردوو جۆری دەرماڵەکە بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9ی خانشینی ساڵی 2014ی عێراقە، کە مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق هاوتا دەکرێت، بەهۆی ئەوەی لە عێراقیش ئەم دوو جۆرە دەرماڵەیە نییە، لە هەرێمی کوردستانیش نامێنێت.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئەوانەی پێش 1-1-2025 خانەنشین بوون، دەرماڵەکانیان وەکو خۆی دەمێنێتەوە، جارێ لێیان نابڕدرێت و مووچەیان کەم نابێتەوە، تاوەکو بە هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا بڕیاری لەسەر دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 چرکە لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






