
ئاڤا نیوز
لەمساڵدا پڕۆژەی گەشانەوە دەستپێدەکات، بەڕێوەبەری پرۆژەکەش دەڵێت، "مەرجە ئەو کەسەی سودمەند دەبێت پڕۆژەکەی لە هەرێمی کوردستان بێت".
لێدوانی فەرمی: ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری پڕۆژەی گەشانەوە لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پڕۆژەی گەشانەوە لە کاتێکی نزیک و لەمساڵدا دەستپێدەکات، قەرز بە خاوەنی پڕۆژە بۆ فراوانکردنی پڕۆژەکەی دەدرێت.
زانیاریی تایبەت: مەرجی پێدانی قەرزەکە، دەبێت کەسەکە دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت، پڕۆژەکەی لە هەرێم بێت، پێویستی بە کەفیل نییە، تاوەکو تەمەنی 60 ساڵی قەرز دەدرێت، هەروەها هیچ زیادەیەکی نایەتە سەر.
ژمارەکان وادەڵێن: بڕی قەرزەکە بەگوێرەی پڕۆژەکە دیاری دەکرێت، زۆرترین بڕیش 150 ملیۆن دینار دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئارم ئەنوەر گوتیشی، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران 100٪ لێخۆشبوون بۆ ئەو سودمەندانەی قەرزی بچووک دراوە، کە وەفاتیان کردووە و وارسەکانیان ناتوانن قەرزەکە بگەڕێننەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی گەڕانەوەی قەرزی پڕۆژەی گەشانەوە سێ ساڵە، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆژەکەدا گۆڕانکاری بەسەر ئەو وادەیەدا دێت.
ئەمەش بزانە: پێشتر لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پڕۆژەی قەرزی بچووک هەبوو کە قەرزی بە هاونیشتمانییان دەدا بۆ دروستکردنی پرۆژە و ژماریەکی زۆر لە خەڵک سوودمەند بوون؛ ئێستا ناوی پرۆژەکە بۆ "پرۆژەی گەشانەوە" گۆڕاوە و تیایدا ئاسانکارییەکی زیاتر بۆ ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە دەیانەوێت قەرز وەربگرن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






