
گرافیک؛ مەڕوان هێمن؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کێشەی خەرجیی فەرمانگەکانی حکومەت و بەڵێندەران چارەسەر دەکرێت و لەمەودوا هەر بەڕێوەبەری بانکێک دەتوانێت تاوەکو بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ هەر فەرمانگە و بەڵێندەرێک خەرج بکات.
وێنە گەورەکە: فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان، لەگەڵ بەڵێندەران، بەردەوام گلەییان دەکرد کە خەرجی [نەسرییە]ـی مانگانەیان بۆ خەرج ناکرێت؛ بەجۆرێک ئەگەر فەرمانگەیەک ملیۆنێک یان دوو ملیۆن خەرجی هەبوایە، بۆی خەرج نەدەکرا، یاخوود پارەی پڕۆژە بەردەوامەکانیان [سولفەکانیان] بۆ خەرج نەدەکرا، ئەمەش کاریگەری لەسەر کارەکانیان دروست کردبوو.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕایگەیاند، ڕاستە کێشە هەبووە، هۆکارەکەی ئەوە بووە، پارەی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان دەنێردرا بۆ بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی، بەڵام لەمەودوا دەچێتە بانکی ئاشتی.
چارەسەرەکان: بەپێی گشتاندنی دارایی ژمارە 38 کە 1/2/2024 تایبەت بە پێدانی دەسەڵاتی خەرجی بۆ بەڕێوەبەری بانکەکان دەرچووە، هەر بەڕێوەبەری بانکێک دەتوانێت تاوەکو بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ هەر فەرمانگە و بەڵێندەرێک خەرج بکات بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت، بە مەرجێک بڕیاری خەرجکردنی پارەکە هەبێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چیدیکە فەرمانگەکان خەرجیی و سولفەکانیان بە بیانووی نەبوونی دەسەڵات یاخوود دابەشکرنی مووچە دوا ناکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





