
هەناردەکردنی بەرهەمی لیمۆی تورکی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی تورکیا، هەناردەکردنی لیمۆی لە 8ی نیسانی 2025ەوە بەشێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە، ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆی و هاوسەنگی لە نێوان داواکردن و هەناردەکردن، کەشوهەوای سارد و بەستنی بەرهەمەکەش هۆکارێکی ترە بۆ ڕاگرتنی هەناردەکردنە.
هۆکارە زانراوەکان: لە ماوەی ڕابردوودا، نرخی لیمۆ لە ناوخۆی تورکیا بەرزبووەوە، هەربۆیە وەزارەتی بازرگانی تورکیا بەمەبەستی ڕێگریکردن لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخەکە و دابین کردنی بڕی پێویست بۆ ناوخۆی تورکیا، ئەم بڕیارەی دەرکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بازرگانی تورکیا ڕایگەیاند، لە بەرواری 8-4-2025ەوە بەشێوەیەکی کاتی هەناردەکردنی لیمۆ بۆ وڵاتان ڕاگیراوە، ئەگەر پێویستی کرد بە گوێرەی دۆخی بازاڕ و زیادبوونی داواکاری لەسەر لیمۆ، هەناردەکردن دەست پێدەکەینەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: نرخی یەک کیلۆ لیمۆ لە نێوان 50-70 لیرەی تورکییە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، ئەمڕۆ نرخی کیلۆیەک لیمۆ لە بازاڕەکانی تورکیا بە 70 لیرەی تورکی بووە، کە ئەم نرخی بۆ بازاڕی تورکیا زۆر گرانە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت، نرخەکەی دوای ڕاگرتنی هەناردە دابەزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






