هاکان فیدان: هەراسانکردنەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سەقامگیری سووریا قابیلی قبووڵ نییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 نیسان

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕەتی دەکاتەوە نیەتی شەڕکردنیان لەگەڵ ئیسرائیل و هیچ وڵاتێکی دیکە هەبێت، بەڵام بەرامبەر "ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانی ئیسرائیل کە ئامانج لێی هەراسانکردنی سەقامگیری سووریا و کاریگەری لە سەر ئاسایشی سەقامگیری تورکیا دروست دەکات، وەک بینەر نامێننەوە و قبووڵی ناکەن".
وێنە گەورەکە: بەهۆی بوونی هەژموونی تورکیا لە سووریای نوێ، ئیسرائیل نیگەرانە و چەندینجار هۆشداری داوە، تورکیاش نایەوێت لەگەڵ ئیسرائیل بچێتە شەڕەوە.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن تورک سەبارەت بە دۆخی سووریا و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل گوتی: نیەتی ئەوەمان نییە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بکەین، بەڵام ئیسرائیل لە ڕێگەی چەند گرووپێکەوە، هەوڵ دەدات سەقامگیری سووریا تێک بدات، ئەمەش قابیلی قبووڵ نییە.
٠ پشتیوانییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سووریا لەم قۆناغەدا پێویستە، لەبەر ئەوەی هەر ناسەقامگیرییەک لە سووریا دروست بێت کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر سەقامگیری تورکیا دەبێت، "ئێمە هێرش ناکەینە سەر هیچ وڵاتێک، ئەگەر هێرش نەکاتە سەرمان"، بەڵام وەک بینەرێک بەرامبەر ئەو هەوڵانەی ئیسرائیل بۆ تێکدانی سەقامگیری سووریا نامێنینەوە".
زانیاریی زیاتر: فیدان، سەبارەت بە دەنگۆی بوونی دانووستانی ناڕاستەوخۆی ئیسرائیل و تورکیا گوتی: دەتوانم بڵێم پەیوەندی تەکنیکی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە بۆ ئەوەی شەڕکەرەکانمان تووشی لە یەکتر تێنەگەیشتن نەبن." ئەو پەیوەندییە تەکنیکیانە لە کاتی پێویستدا ڕاستەوخۆ دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






