وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرد
- بزنس
- 2024-03-11

دیناری عێراقی- محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق ڕایگەیاند، دەستیان بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كراوە.
وێنە گەورەكە: پێنج ڕۆژە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە، سێ ڕۆژە وردبینی لە لیستەكە بەردەوامە و ئەمڕۆ وەزیری دارایی ڕەزامەندی دا بە خەرجکردنی پارە بۆ مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و چاودێریی کۆمەڵایەتی کە بڕەکەی 130 ملیار دینار بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆكی حكومەت و ڕەزامەندی تەیف سامی وەزیری دارایی، لەسەر بنەمای ئەوەی لە نووسراوەكەی دادگای فیدراڵیدا هاتووە، دەست بە خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان کراوە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە دادگای فیدراڵی ئاگاداركردووەتەوە، لە ناوەڕۆكی نوسراوەكانی پێشوودا، لە دەستپێكردنی بودجە بۆ مووچەی مانگی شوبات بۆ هەرێمی كوردستان، بەوپێیەی ئەو میكانیزمەی دانراوە پێویستی بە ماوەیەك هەیە بۆ یەكلاكردنەوە.
گۆشەیەکی دیکە: سەبارەت بە ناردنی مووچەی مانگی سێ وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە دوای تەواوبوونی مەرجەكان لەلایەن هەرێمی كوردستان خەرج دەکرێت و دەبێت پرسەکە یەکلابکرێتەوە.
باكگراوند: ڕۆژی 21-02-2024، دادگەی فیدراڵیی عێراق هەردوو حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستانی پابەند کرد بە دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی مووچەخۆرانی پارێزگاكانی عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






