
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی عەباس عێراقچی
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی عەباس عێراقچی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و ناوەرۆکی دانوستانی عومانیان تاوتوێ کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە یەکەم خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە شاری مەسقەت لە عومان بەڕێوەچوو و بڕیارە دووەم خولی دانوستانەکان هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدەن.
ڕاگەیێنراویی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هاکان فیدان لە پەیوەندییە تەلەفۆنیدا لەگەڵ عێراقچی وردەکاریی کۆبوونەوەکەی هەفتەی ڕابردووی عومانیان تاوتوێکردووە، کە لە نێوان شاندی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا بەڕێوەچوو، هەروەها پرۆگرامی وزەی ئەتۆمی ئێران و پرسە ناوچەییەکانیش باس کراوە.
زانیاریی زیاتر: هەر ئەمڕۆ دووشەممە ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی شوێنی خولی دووەمی دانوستان ڕایگەیاندووە: "دوای ڕاوێژکردن بڕیاردرا 19ـی نیسان خولی دووەمی دانوستانەکان لە پایتەختی عومان بەڕێوەبچێت".
لەلایەکی دیکەوە: هاوکات ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا پێشتر ڕایگەیاندبوو، دووەم خولی دانوستانەکان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






