
علی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، هیوادارم دانووستانی وڵاتەکەم لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتنی بەدوا بێت و ئێرانیش پێشوازی لەم ڕێککەوتنە دەکات.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری عومان بەردەوامە، کۆبوونەوەی یەکەم بە مەبەستی ڕێککەوتن لە نێوان هەردوو وڵات کرا، هەفتەی داهاتووش بۆ جاری دووەم کۆدەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: علی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی سروشتی پێشوازی لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەکەین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی خولی دووەمی دانووستانەکانی نێوان تاران و واشنتن ڕایگەیاند، دانووستانی ناڕاستەوخۆ لە شاری مەسقەت بەڕێوەدەچێت.
قووڵتر: دوای بەڕێوەچوونی خولی یەکەمی دانووستانەکان، بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بە مەرجەکانی ئەمریکا بۆ ئێران کرد، یەکێک لەوانە لێکۆڵینەوەکردن لە بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی چەکی ئەتۆمی ئێران دەبێت، لەبەرامبەر ئەمەشدا ئێران لەزاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە ڕایگەیاند، ئەم بابەتە دانووستانی لەسەر ناکرێت، وڵاتەکەی لە هیچ مافێکی خۆی دەستبەردار نابێت.
باکگراوند: ڕۆژی شەممە، 2025-04-12، شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە نێوەندگیری عومان لە مەسقەت کۆبوونەوە، هەردوولا کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێیی وەسف کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






