لەبارەی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان، وەزیری تەندروستی دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدات
- تەندروستی
- 19 نیسان

دوو کارمەندی تەندروستی لەکاتی دەرمانڕێژکردنی کێڵگەیەکی ئاژەڵ
ئاڤا نیوز
بەپێی داتاكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكوو ئێستا 76 حاڵەتی گومانلێكراوی پەتای تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار كراوە، وەزیری تەندروستی کوردستانیش دڵنیایی دەدات کە هیچ حاڵەتێک لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی گوزراوەی ڤایرۆسییە و بەچەند ڕێگەیەک دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، نیشانەکانی بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست کە زۆرجار کەسی تووشبوو بەم ڤایرۆسە گیان لەدەستدەدات.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وەك هەمیشە هەرێمی كوردستان سەركەوتوو بووە لە كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییە گواستراوەكان، بەڵام لە شاری كەركووك چەند حاڵەتێك تۆمار كراوە ئەویش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتایەكە لە پارێزگاكانی دیکەی عێراق.
زانیاریی زیاتر: لە هەرێمی كوردستان هەموو ئامادەكارییەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون كراوە و تاوەكو ئێستا هیچ حاڵەتێك تۆمار نەكراوە و تەنانەت هیچ گومانلێكراوێكیش نییە، هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق و وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستانیش هەیە بۆ جێبەجێكردنی ڕێككاری پێویست، لە ساڵانی ڕابردوو چەند حاڵەتێكی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا، بەڵام خۆشبەختانە سەركەوتووبووین لە چارەسەركردن و زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسەكە. ئەمە قسەی وەزیری تەندروستییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی تەندروستیی، ڕێنوێنیی ئەو كەسانە دەكات كە ئاژەڵ بەخێو دەكەن ئەگەر هەستیان بە حاڵەتێكی تووشبوون لەنێو ئاژەڵەكانیان كرد بە زووترین كات دامودەزگا پەیوەندیدارەكان ئاگادار بكەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە