
دیمەنی دەرمانی شێرپەنجە کە دروستکراوی عێراقە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، دەستی کردووە بە هەناردەکردنی دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە بۆ دەرەوەی وڵات کە لە ناوخۆدا بەرهەمهێنراوە، ئەمە لەکاتێکدایە پشکی هەرێمی کوردستان لەو دەرمانانە زۆر بە کەمی دەدات.
وێنە گەورەکە: یەكێك لە داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان لە حكومەتی عێراق ناردنی بڕی دەرمانی پێویستە بەتایبەتی دەرمانی شێرپەنجە، هەرچەندە چەندینجار بەغدا بە زارەکی و بە نووسراو ڕەزامەندیی لەسەر ئەوە داوە، بەڵام بەپێی گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی کوردستان، بەغدا هیچ ساڵێك پابەندی ناردنی بڕی پێویستی دەرمان بۆ هەرێمی كوردستان نەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: ئەو دەرمانانە لە ڕێگەی ئاسمانییەوە هەناردەی لیبیا کراوە، دەرمانەکە بە تەواوی لە کارگەی دەرمانی عێراقی (IPI) بەرهەمهێنراوە بەپێی نوێترین تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو دەرمانانەی هەرێمی كوردستان هەیەتی بەشی ناکات و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەڵێن، ئەو دەرمانانەی بەغدا دەینێرێت لە ئاستی پێویستیی نەخۆش و نەخۆشخانەكان نییە.
ئەمەش بزانە: پێویستە بەغدا ساڵانە %12ـی ڕێژەی دەرمان بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام بەپێی گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، بەغدا هیچ ساڵێك بڕی پێویستی نەناردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان